نوفمبر 2016

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕاگەیاندنی خولی سیهەمی بەرنامەی تواناسازییەوە

 وەک ئاگادارن بڕیار وابوو پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خولی سێهەمی بەرنامەی تواناسازی ڕۆژی شەممە ١٧/٩/٢٠١١ دەستپێبکات. بەڵام بە داوای لێبوردنەوە  ئاگاداری پێشکەشکارانی ئازیز دەکەین کە ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠/٩/٢٠١١. دواخستنی پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری پەیوەندی بە هۆکاری تەکنیکییەوە هەیە کە پەیوەندیدارە بە جێکردنەوەی مەرج و ڕێنماییەکانی تایبەت بە پێشکەشکارانی شاری کەرکوک و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن لە رێگای هەمان سیستەمی داتابەیس و هەمان فۆرمی پێشکەشکردنی داواکارییەوە بەشداری پرۆسەکە بکەن. شایەنی باسە دوامۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردن دریژدەکریتەوە بۆ ٣/١٠/٢٠١١.