نوفمبر 2016

دەربارەی دەرماڵەی هاورێیەتی هاوسەر

 وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم نێردراوانی بەرنامەی تواناسازی دڵنیا دەکات کە لە ئێستادا کار لەسەر رێکخستنی ڕێنماییەکانی دەرمالەی هاوڕێیەتی هاوسەر بۆ نێردراوانی بەرنامەی تواناسازی دەکرێت، هەتا دەرچونی ڕینمایی نوێ کار بە ڕێنماییە کارپێکراوەکانی پێشوو دەکرێت بۆ پێدانی دەرماڵەی ‌هاوڕێیەتی هاوسەر، بۆیە پێویستە نێردراوانی تواناسازی داوا لە بریکارەکانیان بکەن کە سەردانی وەزارەتی خویندنی باڵا / فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵە پێویستەکانی ئەم دەرماڵەیە.