كاندیدانی ئازیز بۆ هەر كارێك و پرسێك دەتوانن پەیوەندییی بكەن بە وەزارەتەكەمان و بەخۆشحاڵیەوە بە دواداچوون بۆ كارەكانیان دەكەین. دڵنیاتان دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە تەواوی تواناكانی خۆی وەگەڕدەخات بۆ زامنكردنی سەركەوتنتان و دڵنیاشبە لەوەی كە ستافی بەرنامەی تواناسازی خۆیان تەرخانكردووە بۆ خزمەتكردنتان. تكایە لە كاتی پەیوەندیكردنتان رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:
1. بۆ به‌دواداچوونی مامه‌ڵه‌كانتان ته‌نیا رۆژانی دووشه‌مه و سێشهمه و چوارشه‌مه له كاتژمێثر 9:30 تا 12:30ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن.
2. ده‌بێ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانتان كۆد و نه‌مبه‌ری كاندیدبونتان بنووسن. بۆكاندیدانی خولی دووه‌م كۆدی HCDP بنووسن، بۆ كاندیدانی خولی یه‌كه‌م فایل نه‌مبه‌ر بنووسن.
3. داواكاری ونامەكانتان بە ئینگلیزی یان بە كوردی یان بە عەرەبی بنووسن، نامەی كوردی كە بە فۆنتی ئینگلیزی نوسرابێت تەماشا ناكرێت.
4. نامەكانتان كورت و پوخت بن و مەبەستەكان بە روونی دیاری بكه‌ن.
5. ناوی سیانی و نازناو بە ئینگلیزی بنووسرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له پاسپۆرتدا هاتووه.
6. ناوی پارێزگا و بڕوانامەی داواكراوی تێدا بێت، بۆ نموونە بنوسرێت، هەولێر/ ماستەر لەگەڵ ئەو پسپۆرییەی كە لە تواناسازی ناوتان لەسەر دەرچووە.
7. ناوی وڵات و ئەو زانكۆییهی كە تێیدا دەخوێنن.
8. ژمارەی تەلەفۆنی كوردستان و دەرەوە لەگەڵ ئیمیڵ، ئەگەر لە بارێكدا بریكارەكانتان بە دواداچوونی بۆ داواكارییەكەتان كرد ژمارەی تەلەفۆن یان ئیمەیلەكەی بنووسێت.
9. داواتان لێده‌كه‌ین كه كۆپی ئۆرجیناڵی خه‌رجی كۆرسی زمان و ئه‌كادیمی لای خۆتان بپارێزن و له نزیكترین هه‌لدا به‌ده‌ست بیدات به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بۆ وردبین.
10. ناوی سیانی خۆت له‌گه‌ڵ كۆدی HCDP یان فایل نه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر زانیاریه‌كی دیكه كه له‌سه‌ره‌وه‌دا هاتووه وا چاكه بكرێن به signature له ئیمیلهكهتدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناردنی هه‌ر ئیمیلهیهك بۆ ئێمه راسته‌وخۆ ئه‌م زانیارییانه‌مان پێده‌گات به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بیاننوسیت. مه‌به‌ست لێی به ئینگلیزی له خوار داواكارییه‌كه بنووسرێت، بۆ نموونه:
Shokhan Ahmad Qadir
Hcdp 25675
File number: DD-03
University: Leeds
Country: UK
11. داواكاری و نامەكانتان ته‌نیا بەم ئیمیله بۆمان بنێرن به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه سه‌یری داواكارییه‌كه‌ت نه‌كرێت: hcdp@mhe-krg.org .