نوفمبر 2016

وەزیرى خوێندنى باڵا سەردانى سەنتەرى توێژینەوەى پزیشکى دەکات

پرۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین، وەزیرى خوێندى باڵاو توێژینەوەى زانستى ، سەردانى سەنتەرى توێژینەوە پزیشکى کرد و لەلایەن سەرۆک و ستافى سەنتەرەکە پێشوازى لێکرا.

ئەمڕۆ 8/2 کاتژمێر 1:30 وەزیرى خوێندنى باڵا سەردانى سەنتەرى توێژینەوەى پزیشکى سەر بەزانکۆى سەلاحەدین کردوو لە لایەن دکتۆر سەلیم سەعید زەنگەنە سەرۆکى سەنتەر و مامۆستا بەژدار مەحمود بەرپرسى تاقیگەکەو ستافى سەنتەرەکە پێشوازى لێکرا. دواتر وەزیرى خوێندنى باڵا سەرجەم بەشەکانى سەنتەرى ناوبراوى بەسەر کردەوەو لەگەڵ دکتۆر و کارمەندەکانى ئەوێ گفتۆگۆى لەگەڵ کردن لەبارەى کارەکانیانەوە.