نوفمبر 2016

سەردانى وەزیری خوێندنی باڵا بۆ زانکۆى پزیشکى و زانکۆى سەڵاحەدین

وەزیرى خوێدنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەردانى هەردوو زانکۆى پزیشکى و سەڵاحەدینى کردو وێراى بەخێرهاتنى راِگرە نوێیەکان ،لە نزیکەوە گوێى لە کێشەو گرفتەکانى هەردوو زانکۆکە گرت و بەڵێنى هاوکارى و ئاسانکارى تەواوى پێدان.

ئەمڕۆ سێشەمە لە 12/10/2010 کاتژمێر 9ى سەرلەبەیانى وەزیرى خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى ،پڕۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین  سەردانى زانکۆى پزیشکى کرد و لەلایەن سەرۆکى زانکۆ پشتیوان هاشم بەزاز  و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ پێشوازى لێکرا.  لە کۆبونەوەى لەگەڵ ستافى زانکۆى پزیشکیدا، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ، دواى بەخێرهاتنى ڕاگرە تازە دەستبەکاربووەکان، باسى لە گۆڕانکاریەکانى وەزارەت کرد و بەتایبەتى ئەوانەى پەیوەست بوون بە بەرنامەى دڵنیایى جۆرى و پڕۆژەى تواناسازى و زانستخوازى بەردەوام.

لەچوارچێوەى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دواى گۆڕینەوەى بیروراکان لەگەڵ ستافى زانکۆدا جەختى لەسەر پێویستى چارەسەرکردنى کێشە دارییەکانى زانکۆکە کردەوە و ئاماژەى بەوەدا کە لەکۆبوونەوەى ڕابردووى ئەنجومەنى وەزیراندا باسى ئەم کێشەیە کراوە و ئەنجومەنیش بەڵێنى چارەسەرکردنى داوە.

لەلایەکى دیکەوە هەر هەمان ڕۆژ کاتژمێر 10:30ى سەرلەبەیانى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەردانى زانکۆى سەڵاحەدینى کردو لە لایەن سەرۆکى زانکۆ د.ئەحمەد دزەیى و ئەندامانى ئەنجومەن پێشوازى لێکرا .لەکۆبوونوەى لەگەڵ ستافى زانکۆدا. وەزیرى خوێندنى باڵا جەختى لەسەر پێویستى جێبەجێکردنى بڕیارى گۆڕانکاریەکانى وەزارەت کردەوە کە خۆى لە (بەرنامەى دڵنیایى جۆرى و پڕۆژەى تواناسازى و زانستخوازى بەردەوام) دا دەبینێتەوە.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا گوێى لە کێشەو گرفتەکانى زانکۆى سەڵاحەددین گرتوو و بەڵێنى هاوکارى و ئاسانکارى پێدان.