له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌ت برِیاردرا به كردنه‌وه‌ى دیپلۆمی باڵا له زانكۆكان، به‌پێى پێویستییه‌كانى بازارِى كار به مه‌رجى پیاده‌كردنى پرِۆسهى دڵنیایى جۆرى.
له‌چوارچێوه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و گۆرِانكارى و ریفۆرمانهى كه له سیستمى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌درێن، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردووى 3/8/2010 ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى تایبه‌ت به سیستمى دیپلۆمی باڵا پاڵپشت به كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌كانى لێژنه تایبه‌ته‌كان، برِیاردرا به پێدانى ئازادى ئه‌كادیمى به زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى دیپلۆمی باڵا به‌پێى پێویستییه‌كانى بازارِى كار (جگه له خوێندنى باڵا) به مه‌رجێك پرِۆسهى دڵنیایى جۆرى به سه‌ریاندا جێ به‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ك بۆ خوێندنى به‌كالۆریۆس دارِێژراوه.
سه‌باره‌ت به رێنماییه‌كانى تر‌ى تایبه‌ت به سیستمى دیپلۆمی باڵا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا برِیاریدا، هه‌ڵگرانى دیپلۆمی باڵا مافى پێشكه‌ش كردنیان هه‌بێ بۆ ماجستێر له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ژماركردنى 60% بۆ معدلى دیپلۆمی باڵا ، و 40% بۆ معدلى به‌كالۆریۆس، هه‌روه‌ها خوێندنى ماسته‌ر به خوێندنى تازه بۆیان هه‌ژمارده‌كرێت به‌پێى رێنماییه‌كان ماسته‌ر.
هه‌ر له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تدا خاڵكى تر په‌سند كرا سه‌باره‌ت به كێشه‌ى نازناوى زانستى بۆ هه‌ڵگرانى برِوانامهى دیپلۆمی باڵا، كه پێویست به هه‌مواركردنى یاساى (10)ى ساڵى 2008 ده‌كات، چونكه به‌پێ ى ئه‌م یاسایه، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر ده‌بێ هه‌ڵگرى برِوانامهى ماسته‌ر بێ، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرانى برِوانامهى دیپلۆمی باڵاى دوو ساڵه ده‌سكه‌وتى ماددى (ماسته‌ر)یان ده‌بێ جگه له ناونیشانى زانستى.