نوفمبر 2016

د. دلاوه‌ر عه‌لاددین" ده‌بێت زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ببنه‌ مۆدێلێك بۆ هه‌موو عێراق"

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دكتۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا (RRT) جه‌ختی له‌ گرنگیدان به‌ بواری كوالێتی و هێنانه‌ ئارای سیستمی لامه‌ركه‌زی له‌ بواری خوێندنی باڵاو زانكۆكاندا كرده‌وه‌،كه‌ زیاتر سه‌ربه‌خۆیی بدرێت به‌زانكۆكان و ده‌سته‌لێته‌كان ڕۆبچنه‌ ئاسته‌كانی خواره‌وه‌،له‌م لایه‌نه‌شه‌وه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم وتی "ده‌بێت زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ببنه‌ مۆدێلێك بۆ هه‌موو عێراق".

شاندی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكاش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندرۆ سنۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18\1\2010 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالێدا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ماهه‌نگی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكای له‌ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان زانكۆكانی هه‌رێم و ئه‌مریكا له‌ بواری ئاڵ و گۆڕی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ڕاهێنانی مامۆستایانی زانكۆ دووپاتكرده‌وه.‌