Nov 2016

ماوەی پێشکەشکردنی فۆرم بەسیستمەکانی وەرگرتن درێژکرایەوە..

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بەدەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و، بەتایبەت دەرچوانی خولی دوەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی فۆرمەکانی وەرگرتن بەسیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژی دیکە درێژ بکاتەوە...

بۆیە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تا ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو، کە دەکاتە ڕێکەوتی (۱۹/۹/۲۰۱۸) سەعات (۱۲:۰۰) دەتوانن فۆرمەکانی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن.