Nov 2016

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕۆژەكانی پشوی دیاریكرد

newsitem-1797-08.09.2014-ku.jpg

سەبارەت بەپشوەكانی سەری ساڵ، فوئاد عەلی سمایل وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا پابەندە بەپشوە ڕەسمیەكان كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دیاركراوە، ئەوانیش بریتین لە ڕۆژەكانی (25/12/2014) و ، (1/1/2015) بۆ فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت.
سەبارەت بە فەرمانبەرانی زانكۆكان بەهەمان شێوەی خاڵی یەكەم تەنها ڕۆژەكانی (25/12/ 2014) و (1/1/2015) پشوو وەردەگرن.
بۆ مامۆستایان و خوێندكارانیش لە زانكۆكان وەزارەت وتەبێژی وەزارەت ڕایدەگەێنێت كە زانكۆكان سەرپشكن لە ڕێكخستن و دیاریكردنی ڕۆژەكانی پشوو بەپێیی ساڵنامەی زانكۆیان.