Nov 2016

لاپەرە نارەسمیەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا

newsitem-1629-30.10.2013-ku.jpg

ماوەیەک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، لاپەڕەیەک بەناوى (وەزارەتی خوێندنی باڵا توێژینەوەى زانستى-هەرێمی کوردستان) کراوەتەوە، لەو لاپەڕەیەدا ئەو بابەت و هەواڵ و کاروچالاکیانە بڵاودەکرێتەوە کە پەیوەستن بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەبێ ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادار بێت.

بۆیە لەم ڕونکردنەوەیەدا ئەوە ڕادەگەێنین کە جگە لە Ministry of Higher Education  ئەو لاپەڕەیە هیچ پەیوەندییەکى بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى نیە، هەروەک خوێنەرانى ئەو لاپەڕەیەو قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران هەر بابەت و کاروچالاکیەک لەو لاپەڕەیە کە بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکرێتەوە دورو نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى نیە.