Nov 2016

وەزارەت بڕیارى تازە بۆ خوێندنى هاوتەریبى (التعلیم الموازى) دەردەکات

رۆژى سێشەممە 9/11/2010 بە ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەددین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و سەرۆک زانکۆ و بەڕێوەبەرەگشتییەکان، ئەنجوومەنى وەزارەت کۆبوونەوەیەکیان گرێدا.

 

تایبەت بە دەرکردنى هەندێک بڕیار بۆ سیستەمى هاوتەریبى (التعلیم الموازى) (Parallel education) لە هەرێمى کوردستان.کە لە خوارە ئاماژەى پێکراوە:

  1. ئەم سیستمە بۆ ئەمساڵى خوێندنى (2010-2011) تەنیا بۆ خوێندنى ماستەر لە بەشى ڕاگەیاندن بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس دەکرێتەوە.
  2. پێویستە زانکۆکان لە سنورێکى دەستنیشانکراو، بە (1-2) کورسى لە پسپۆرى زانستى تەرخان بکەن.
  3. کرێى ساڵانە بۆ بەشە زانستییەکان (5) ملیۆن دینارە و بۆ بەشە مرۆڤایەتیەکان (3)ملیۆن دینار، کە بە یەک قسگ دەدرێت، لەگەڵ زیادەى ساڵانە بە ڕێژەى (5%) .
  4. پێشکەشکار بەڵێننامەى یاسایی دەنوسێت، کەوا خەرجییە داراییەکانى خوێندن بەپێى گرێبەستێکى تایبەت  لە ئەستۆى خۆی دەبێ.
  5. سەبارەت بە زانکۆکانى (سلێمانى، کۆیە، هەولێرى پزیشکى) پێشکەش کردن بۆ ئەم جۆرە خوێندنە  لە (21 تا 22/11/2010) دەبێ، و ئەزموونى زانستى لە (25/11/2010) دەبێ، و ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانیش لە (30/11/2010) دەبێ.
  6. سەبارەت بە زانکۆکانى (سەلاحەدین، دهۆک) ئەم جۆرە سیستمە لەگەڵ ئەزموونەکانى گشتی بۆ خوێندنى باڵا دەبێت.
  7. دەبێ پێشکەشکار بڕوانامەى توانستى زمانەوانى و کۆمپیوتەرى هەبێ، و ئەگەر (توانستى کۆمپیوتەر)ى نەبوو بەڵێننامە دەنوسێت، کەوا لە ماوەیەکى دیارى کراودا پێشکەشى بکات، بە پێچەوانە وەرگرتنەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە،  ئەگەر توانستى زمانەوانى نەبوو، پێویستە پێش (1/12/2010) پێشکەشى بکات، بەپێچەوانەوە وەرگرتنەکەى هەڵدەوەشێتەوە.
  8. مەرجەکانى (ساڵانى خزمەت و تەمەن) ئەم جۆرە خوێندنە ناگرێتەوە.بەڵام لەبارەى بە کۆنمرەوە، ئەو بەشە زانستییەى کە پێویستى بە تاقى کردنەوەى زانستى هەبێ، ئەوا کۆنمرە لەسەر ئەوە هەژمار ناکرێت، بەڵام ئەگەر بەشەکە تاقى کردنەوەى زانستى تێدا نەبوو، ئەوا کۆنمرە هەژمار دەکرێت.