ده‌ستپێكی ساڵی ئه‌كادیمی ئیمساڵ هاوكاته‌له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پێرۆز. به‌هه‌ردوو بۆنه‌وه، پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی هه‌موو لایه‌ك بێ.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ساڵی ئه‌كادیمی ڕابوردوو هه‌ستێكی پڕسۆز ده‌به‌خشێ. بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و خانوادهكانیان ساڵێكی پڕ له‌كۆشش بوو، و جێگه‌ی خۆیه‌تی كهدهستخۆشی له‌هه‌موویان بكه‌ین و پیرۆزبایی لهدهرچووهكانیش بكه‌ین. بۆ به‌رپرس و پێشڕهوهئهكادیمی و كارگێڕیه‌كانیش، پارساڵ ساڵێكی چڕ و پڕ بوو و تێیدا له‌چه‌ندین تهوهرهوهكاروانی ڕیفۆرمی سیسته‌می خوێندنی باڵا كه‌وته‌ڕێ. له‌چه‌ندین لاوهچاوی ڕهخنهگرانهبهسیستهمی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خشێندرایهوهو بڕیاری وه‌رچه‌رخێن و چاره‌نوس ساز دران. له‌وانه:
- بڕیاری ده‌ست پێكردنی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌خوێندنی دیپلۆم و به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر بۆ خاتری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون و ڕاهێنان.
- ده‌ست پێكردنی پڕۆسه‌ی زانستخوازی به‌رده‌وام بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئاستی زانستی مامۆستایان.
- نوێ كردنه‌وه‌ی سیسته‌می خوێندنی دكتۆرا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكانمان به‌هاوتا ده‌ره‌كیه‌كانیان و خاتری هه‌ماهه‌نگ كردنی توێژینه‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی زانستی سه‌رده‌م.
- ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی تواناسازی بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندكارانی پێشه‌نگ بۆ وڵاتە پێشكه‌وتووه‌كان.
- گۆڕانكاری له‌سیسته‌م و پلانی وه‌رگرتن له‌خوێندنی ماسته‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و فراوانكردنی توانستی وه‌رگرتن.
- داڕێژتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی كۆلێژه‌كان بو كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌زیفی دارایی و ئاوێته‌كردنی ڕۆڵی وانه‌بێژی له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌روه‌ها وه‌ك زهمینهسازیهك بۆ سه‌ربه‌خۆ كردنیان له‌ڕووی دارایی و ئه‌كادیمی و كارگێڕیه‌وه،
- پهرهڵێدانی پڕۆگرامی خوێندن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی فێربوونی خوێندكاران.
- زیاد كردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پهروهردهبۆ خاتری ڕیفۆرمی سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابیان له‌زانكۆ و ئاوێته‌كردنی ئاره‌زوو به‌چاره‌نوس.
- داهێنانی تۆڕێكی چاودێری بۆ سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی كارمه‌ند و خوێندكارانی خوێندنی باڵا.
- داهێنانی سیسته‌مێكی نوێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان و حكومه‌تیه‌كان.
ئه‌وانه‌و ده‌یان گۆڕانكاری ووردتر كه‌له‌ساڵی ئه‌كادیمی ئاینده‌دا دهكهونهبواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. بۆیه‌ش، ساڵی ئاینده پڕ ده‌بێت له‌كاری مه‌یدانی، وه‌پێویستی به‌هه‌وڵ و هیممه‌ت و هاوكاری سه‌رجه‌م مامۆستایانی پێشڕه‌و و خوێندكارانی پێشه‌نگ ده‌بێت. به‌بێ هیممه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه، مهحاڵهكاروانی ڕیفۆرم به‌ره‌و ئاوات بگاتهجێ. پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێم و چاره‌نووسی نه‌وه‌كانی ئایندهوا ده‌خوازێ كه‌هه‌موو لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا به‌شدار بێ، هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیهوهبهلانی كهمهوهبهچاودێری كردن و پێشكه‌ش كردنی ڕه‌خنه‌و تێكه‌ڵ بوون به‌دیالۆگ، ئهزموونهكهدهوڵهمهند بكات. چاوه‌ڕوانی لهخوێندكاران ده‌كرێ كهڕاو بۆ چوونیان سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری به‌مامۆستایان بگه‌یه‌نن. چاوه‌ڕوانی له‌مامۆستایان ده‌كرێ كهبهمتمانهوهپڕۆسهكهئهنجام بده‌ن و كار له‌سه‌ڕ تێبینی و ڕه‌خنه‌ی دروستكهرهكان بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. چاوه‌ڕوانی له‌سه‌ركرده‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنیكی ده‌كرێ كه‌پشتگیری مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن پڕۆسه‌كان له‌ڕووی به‌ربه‌ستدا خاو ببنه‌وه.
دووبارهساڵی نوێ ی خوێندن و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێت.
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عبدالعزیز علا‌ءالدین