Nov 2016

کەمکردنەوەی نهێنی تایبەت بە پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی زانکۆى گەرمیان

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەندازە و پڕۆژەکان کەمکردنەوەی نهێنی بۆ ( پڕۆژەی دروستکردنی بیناکانی زانکوێ گەرمیان) لە کەلار ڕادەگەیەنێت، لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە دوو باڵەخانە دروست دەکرێن کە ئەمانەن:

 

-1 باڵەخانەیەک بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ بەپێی نەخشەی ئامادەکراو لە وەزارەت.
-2 دووباڵەخانەی نموونەیی بۆ کۆلێج بە پێی نەخشەکانی ئامادەکراو لە وەزارەت.

جا هەر بەڵێندەرو کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداربوونی هەیە لەم کەمکردنەوەیە، با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە دیوانی وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنی وێنەیەک لە تەندەرو نەخشەکان و مەرجەکانی بەڵێندەرایەتی، بەمەرجێک وەرگرتنەوەی تەندەرەکان دەبێت لەناو زەرفێکی مۆرکراو دابێ و ناونیشانی بەڵێندەر یان کۆمپانیای لەسەر نووسرابێت و پێشکەش بە بەڕیوەبەرایەتی دارایی بکرێت.

مەرجەکانی وەرگرتنی تەندەر :

1 - مۆلەتی کۆمپانیاکە لە پلەی یەک بێت و پسپۆری بەلێندەرایەتی بیناکاری بێت.
2 - بارمتەی سەرەتایی بە بڕی(300،000،000 ) تەنها سێ سەد ملیۆن دینار بەشێوەی چەکی پەسند کراو یا (خگاب چمان) بۆ ماوەێ ( 90 ) رۆژ بێت .
3 - پاکانەی باجی دەرامەت.
4 - فرۆشتنی تەندەر ( 200،000 ) تەنها دووسەد هەزار دینارە.
5 - مەرج نیە وەزارەت بەکەمترین نرخ ڕازی بێت.
6 - کرێی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کەمکردنەوەی لەسەردەگیرسێتەوە.

تێبینی:

دوا کاتیش بۆ وەرگرتنەوەی تەندەرەکان کاتژمێر  12  ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی25/ 5 / 2010 دەبێت.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی