Nov 2016

ده‌بێت سه‌رله‌نوێ سیستمی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دابڕێژینه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/1/2010 پڕۆفیسۆر د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین به‌ ئاماده‌بوونی د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌لێیه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕاگر و سه‌رۆك به‌شی كۆلیژه‌كانی سه‌ر به‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ وته‌یه‌كدا د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین باسی له‌ ڕۆڵی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد له‌ مه‌یدانی گرنگیدان به‌ زانست و ده‌ست نیشانكردنی ڕێگاكانی خه‌باتی ئه‌كادیمی و پێگه‌یاندنی خوێندكاران و قوتابیان، دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر كار و چالاكی و پڕۆژه‌كانی ئێستا و داهاتووی زانكۆی سه‌لێحه‌دین و دواتر چه‌ندان پێشنیاز و ڕاسپارده‌ی به‌ وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند.

دواتر له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پڕۆفیسۆر د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژنه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كرد و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ سیاسه‌ت و ڕوانگه‌ی داهاتووی وه‌زاره‌ت وه‌سف كرد، كه‌ زیاتر ته‌وه‌ره‌كانی سه‌ربه‌خۆكردنی زانكۆكان و ئازادی ئه‌كادیمی و كارگێڕی زانكۆ و دام و ده‌زگاكانی خوێندنی بالێ و شۆڕكردنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی ده‌سه‌لێته‌كان بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ و كۆلێژه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها له‌ ئاماژه‌یه‌كشدا ئاشكرای كرد كه‌ له‌پلانی وه‌زاره‌تدایه‌ بۆ هێنانه‌كایه‌ی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك كاری بۆ بكه‌ین.

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌لایه‌نێكی تری سیاسه‌ت و میكانیزمی ئێستا و داهاتووی وه‌زاره‌ت كرد كه‌ بریتییه‌ له‌ دڵنیایی جۆری، واته‌ باشتر كردنی جۆرایه‌تی پڕۆسه‌ی خوێندن و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك كه‌ سه‌ر له‌ نوێ سیستمی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر كاغه‌زێكی سپییه‌وه‌ دابڕێژینه‌وه‌.

هه‌ر له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی بالێ میكانیزمی ته‌رخانكردنی بڕی سه‌د ملیۆن دۆلار بودجه‌ی سالێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران و قوتابیانی بۆ ئاماده‌بووان دوپات كرده‌وه‌ و گوتی له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پڕۆسه‌كه‌ ڕایده‌گه‌نین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت مامۆستایان وه‌ك چینێكی ماندوونه‌ناس هاوشانی قوتابیه‌ خوێنكاره‌كان پێویسته‌ بنێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ و وه‌رگرتنی ڕاهێنانی زانستی به‌سوود. 

له‌ كۆتایشدا به‌ پێشنیاز و سه‌رنج و تێبینی ئاماده‌بووان كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.