ئاگادارییەکی گرنگ بۆ کاندیدانی تواناسازی

newsitem-1462-30.11.2012-ku.jpg

 ئاگاداری سەرجەم کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی دەکەین (ئەوانەی تا ئـیستا ئۆفەری ئەکادیمییان بەدەست نەهێناوە) ڕێکخراوی (AMIDEAST) بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سبەینێ ڕۆژی شەممە ١/١٢/٢٠١٢ هۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆی سلێمانی، کاتژمێر (١٠.٣٠) ی سەرلەبەیانی وۆرکشۆپێک ڕێکدەخات بە مەبەستی هاوکاریکردن و ڕێنوێنی کردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بۆ بەدەستهـێنانی ئۆفەری ئەکادیمی و پێشکەشکردنی ڕێنمایی پێویست دەربارەی بەدەستهینانی ڤیزا. هاوکات لەم وۆرک شۆپەدا نوێنەری وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکانی کاندیدەکان ئامادە دەبێت.

هاتن بۆ هەموو کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازییە، هەروەها ئەو پێشکەشکارانەی کە لە خولەکانی ئایندەدا بە نیازن داوا پێشکەش بکەن دەتوانن ئامادەی ئەم وۆرکشۆپە ببن.