لیستی ژمارە(١) ی ساڵی (٢٠١٣) ی چەکی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

newsitem-1319-05.09.2012-ku.jpg1_.jpg

سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە ( ١) سالی (٢٠١٣) دا کە لای خوارەوەدا هاوپێچ کراوە، روژی سێشەممە ٢٠١٣/٢/١٩  کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیرة طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی بالا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان روژی ٢٨-٢-٢٠١٣ دەبیت.

تێبینی :

  • *بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی رەسەن (اصلی) و فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە( وەکالەت) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەکەل خویدا بهینیت.
  • * پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید ،زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی خوارەوە نوسراوە بزانیت.
  • *چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەکرێت .
  • *تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی لەمەو دوا چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.