خولی فریاگوزارى سەرەتایى لە وەزارەت بەڕێوەدەچێت

بەرێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خولێکى فریاگوزارى سەرەتایى لە هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى وەزارەت کردەوە.

خولەکە بەشێوەیى تیۆرى و کردارەکى، رۆژى دووشەمممەى رابردوو 18/10/2010 دەستى پێکرد و تا 21/10/2010 بەردەوام بوو، کە وانەکانى لەلایەن مامۆستایان پسپۆڕ (د. ڕێبین عەبدولڕەحمان کانەبى ) و (خاتوو.عەزیزە حەمە رەسول) پێشکەش کران .

جێگەى باسە، بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەندان خولى ترى لەم جۆرەى بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانى سەر بە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارت کردووەتەوە.