وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری ئەو پێشکەشکارانەی زەمالەی حکومەتی هەنگاریا دەکات، کە لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێدا (شۆرت لیست کراون) و، لە لیستی خوارەوەدا ناویان هاتوە، بە زووترین کات لە ڕێگەی ئیمەیلی (scholarships@mhe-krg.org) ئەم دۆکیومێنتانەی لای خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن:
- بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشکەش کردوە، بڕوانامەی (بەکالۆریۆس و ماستەر) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا پێشکەش کردوە.
- بڕوانامەی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, IBT TOEFL, PEARSON).
- بۆ ئەو کاندیدانەی فەرمانبەری حکومەتن پێویستە پوختەی ڕاژەکانیان پێشکەش بکەن.
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٣٠/٣/٢٠١٧) یە، هەر پێشکەشکارێک لە ماوەی دیاریکراودا دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێشکەش نەکات، ئەوا لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکەدا مافی نامێنێت.
لێرە کلیک لەسەر لیستى ناوى کاندیدەکان بکە