کەمکردنەوەی نهێنی تایبەت بە پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی زانکۆى زاخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەندازە و پڕۆژەکان کەمکردنەوەی نهێنی بۆ (پڕۆژەی دروستکردنی بیناکانی زانکوێ زاخۆ) لە زاخۆ ڕادەگەیەنێت، لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە دوو باڵەخانە دروست دەکرێن کە ئەمانەن:

-1 باڵەخانەیەک بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ بەپێی نەخشەی ئامادەکراو لە وەزارەت.
-2 دووباڵەخانەی نموونەیی بۆ کۆلێج بە پێی نەخشەکانی ئامادەکراو لە وەزارەت.

جا هەر بەڵێندەرو کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداربوونی هەیە لەم کەمکردنەوەیە، با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە دیوانی وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنی وێنەیەک لە تەندەرو نەخشەکان و مەرجەکانی بەڵێندەرایەتی، بەمەرجێک وەرگرتنەوەی تەندەرەکان دەبێت لەناو زەرفێکی مۆرکراو دابێ و ناونیشانی بەڵێندەر یان کۆمپانیای لەسەر نووسرابێت و پێشکەش بە بەڕیوەبەرایەتی دارایی بکرێت.

مەرجەکانی وەرگرتنی تەندەر :

1 - مۆلەتی کۆمپانیاکە لە پلەی یەک بێت و پسپۆری بەلێندەرایەتی بیناسازی بێت.
2 - بارمتەی سەرەتایی بە بڕی( 200،000،000 )تەنها دوو سەد ملیۆن دینار بەشێوەی چەکی پەسند کراو یا (خگاب چمان)بۆ ماوەێ ( 90 ) رۆژ بێت .
3 - پاکانەی باجی دەرامەت.
4 - فرۆشتنی تەندەر ( 150،000 ) تەنها سەد و پەنجا هەزار دینارە.
5 - مەرج نیە وەزارەت بەکەمترین نرخ ڕازی بێت.
6 - کرێی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کەمکردنەوەی لەسەردەگیرسێتەوە.

تێبینی:

دوا کاتیش بۆ وەرگرتنەوەی تەندەرەکان کاتژمێر  12  ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی25/ 5 / 2010 دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی