کونسوڵی ئەمریکا: ستایشی ڕێککارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەین بۆ پاراستن و بەفیڕۆنەچونی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ

كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیر له‌گه‌ڵ كونسڵی ئەمریكا

بەمەبەستى خستنەڕوى پرۆژەو کارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ کونسوڵخانەى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە هەولێر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ کونسوڵ و ستافى کونسوڵخانەى ئەمریکا کۆبۆوە.

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٨/٢٠٢٠) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبونى بریکارى وەزیر و بەڕێوەبەرانى گشتى، لەگەڵ رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی کەرتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە هەرێمی کوردستان. بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پوختەیەکى لەبارەی کارنامەی وەزارەتی خوێندنى باڵا پێشکەشی بە کونسوڵى ئەمریکا کرد، هەروەک تیشکیشى خستە سەر ئەو بەرنامانەى کە لەڕێگەى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کراوە.

بۆ ئەمەش کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سوپاس و دەستخۆشی و پشتیوانی لە کارەکانى وەزارەتی خوێندنى باڵا کرد بە ئاراستەى بەرەو پێشبردنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکان لە هەرێمى کوردستان.

هەروەک ستایشی ڕێککارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاشی کرد بۆ پاراستن و بەفیڕۆنەچونی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگەکان.

هەر لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى چەندین تەوەرى دیکەى پەیوەست بە سیستمى خوێندن  و رەوشى خوێندنى باڵا لە کوردستان کرا.