پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى دەکرێ

وۆرکشۆپى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى وۆرکشۆپێک بۆ پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى بەڕێوەدەبات.

لەوبارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەمەبەستى پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى و, هاندانى توێژینەوە لە گۆڤارە زانستیە ئاستبەرزەکان و, پشتیوانیکردنى توێژەرانى بەتوانا, وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وۆرکشۆپێک بۆ ئەم مەبەستە ساز دەکات.

لەو وۆرکشۆپەدا, کە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و, کەسانى شارەزا لە بوارى گۆڤارە زانستیە ئاستبەرزەکان ئامادەى دەبن، وا بڕیارە لە ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠١٩) بەسەرپەرشتى و, ئاماددەبونى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و, سەرۆکى زانکۆکان لە شارى هەولێر بەڕێوەبچێت, تێایدا تاوتوێى چۆنیەتى پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى دەکرێ, بەشێوەیەک لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى و پێداویستیەکانى ئەمڕۆ و داهاتوى بوارى زانست لە کوردستان بگونجێ.