وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا: کاتى پێدانى چەکى پارەى گروپى دوەمى دەرچوانى تواناسازى دیاریکرا

chik3

دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاريدا بە خەرجکردنى بڕى (652858) شەش سەد و پەنجا و دوو هەزار و هەشت سەد و پەنجا و هەشت دۆلارى ئەمریکى وەک ليستى (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى تواناسازى، کە تيايدا (54) دەرچوى تواناسازى لێى سودمەند دەبن، لە ئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا کاتى دابەشکردنى چەکەکان دیاریدەکات.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى د. یوسف گۆران وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستە داراییەکان بۆ دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى خویندنیان بە سەرکەوتوى تەواو کردەوە و، پاکتاوى داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلاى حکومەت ماوە، پێشوتر لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدابوو بە خەرجکردنى بڕى (652858$) بۆ ليستى (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى کە بەسەرکەتوى خوێندنیان تەواو کردوە. بەڵام بەهۆى چەند کێشەیەک لە (بانکى کوردستان) خەرجکردنى ئەم بڕە پارەیە دواکەوت، لە ئێستاشدا وەزارەتەکەمان کاتى دابەشکردنى چەکەکان رادەگەیەنێت.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: سه‌رجه‌م ئه‌و دەرچوانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە،‌ كه ‌ناویان لە (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى هاوپێچدا هاتوه‌ و، ژماره‌یان (54) دەرچوە، لەڕێکەوتى (27/5/2018) تا (13/6/2018) سەردانى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان بەپێى ئەم خشتەو تێبینیانەى خوارەوە.

تێبینیەکان:

  • ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتوە پێویسته خۆی سەردانى ژورى ژمارە (87) لەدیوانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى سەرفکردنى شایستە داراییەکان.
  • پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن و كۆپیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
  • به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پاره‌ نادرێت به‌ بریكاری كاندید.
  • هەر ئه‌و ڕۆژه‌ی كاندید چه‌كی پاره‌ وه‌رده‌گرێت هەمان ڕۆژ‌ ده‌توانێت سه‌ردانی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بكات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکەى بەشێوەى كاش.
  • هەر ڕۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژى دواتر سەرەڕاى چەکى ئەو ڕۆژە، چەکى ڕۆژە پشوەکەش دابەشدەکرێت.
  • کاندید بەر لەوەرگرتنى چەکى پارە بەڵێننامەى یاسایى لە بەڕێوەبەراسەتى یاسایى وەزارەتەکەمان لێ وەردەگیرێت.
  • کاندید پێویستە نوسراوى پشتگیرى بە ڕێکەوتى نوێ لەشوێنى کارەکەى بهێنێت کە بەردەوامە لە خزمەتکردن و هیچ مۆڵەتێکى وەرنەگرتووە.
  • دەرچوى بەرنامەى تواناسازى پێویستە بەپێى زنجیرەکەى و لەو ڕێکەوتەى بۆى دیارى کراوە سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:
  • لە ڕێکەوتى (27/5/2018) له‌ زنجیره‌ی (1) تاكو (2) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (28/5/2018) له‌ زنجیره‌ی (3) تاكو (5) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (29/5/2018) له‌ زنجیره‌ی (6) تاكو (9) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (30/5/2018) له‌ زنجیره‌ی (10) تاكو (14) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (31/5/2018) له‌ زنجیره‌ی (15) تاكو (20) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (3/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (21) تاكو (24) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (4/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (25) تاكو (30) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (5/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (31) تاكو (36) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (6/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (37) تاكو (40) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (7/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (41) تاكو (42) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (10/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (43) تاكو (48) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (11/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (49) تاكو (50) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (12/6/2018) له‌ زنجیره‌ی (51) تاكو (53) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (13/6/2018) كانديدى ژمارە (54) سه‌ردانی ژورى (87) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.