ڕاگەیاندنى کاندیدەکانى زەمالەى تورکیا

turkya_2.jpg

 دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (١١) یازدە زەمالەی خوێندنی (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی تورکیا ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (٢/٢/٢٠١٦) ئه‌نجامی به‌رای ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ ڕاده‌گه‌ێنین كه‌ به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و پێشبركێكردن ناویان هاتۆته‌وه‌‌...

هەروەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە کاندیدەکان دەکات لە زوترین کاتدا سەردانى دیوانى وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان بکەن بۆ ڕایکردنى کارەکانیان، هەروەک پێویستە کاندیداکان ئەم پێداویستانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:

1. لارینەبونى شوێنى کارکردن بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن.

2. پوختەى ڕاژە.

3. ئەو کاندیدانەى ناویان لە خوێندنى باڵا/ ماستەر دەرچوە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان بهێنن.

4. ئەو کاندیدانەى ناویان لە خوێندنى باڵا/ دکتۆرا دەرچوە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەى بەکالۆریۆس و ماستەرەکەیان بهێنن.

5. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەى بارى شارستانى.

6. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ڕەگەزنامەى عێراقى.

7. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ ڕەگ لە پاسپۆرتەکەى.

 

تێبینی: بۆ بینینی ناوی كاندیده‌كان بڕوانه‌ ئه‌م وێنانه‌...