ڕۆژانى سێ شەممە وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازى لە هاوڵاتیان دەکات

 د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕۆژانى سێ شەممەى تەرخان کردوە بۆ دیدارى هاوڵاتیان و، لە نزیکەوە گوێگرتن لە کێشەو داواکارییەکانیان.

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتى (١٢/١/٢٠١٦) وەک هەموو سێ شەممەکانى دیکە پێشوازى لە دەیان هاوڵاتى کرد و، لە نزیکەوە هاوڕێ لەگەڵ ڕاوێژکارانى و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەت گوێیى لە کێشەو گرفتەکانى هاوڵاتیان کرد.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى دواى گوێگرتن لە کێشەو گرفت و داواکارییەکانى هاوڵاتیان، بەپێى ئەوەى کە یاساو ڕێنماییەکان ڕێگەی پێداون، داواکارییەکانى ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانى و زانکۆکان دەکات بۆ چارەسەرکردنیان.