زانكۆی دهۆك هەلی (30) كورسی خوێندن بەسیستەمی پاڕالێل ڕادەگەێنێت

newsitem-1922-5.02.2015-ku.jpg

ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت، دوای رەزامەندی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە رێكەوتی 2/2/2015 لەسەر كردنەوەی خوێندنی پاڕالێل لە فاكەڵتی پزیشكی لە زانكۆی دهۆك، بەنوسراوی ژمارە (2551) لە رێكەوتی 4/2/2015 بڕیاردرا بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)  لە فاكەڵتی پزیشكی زانكۆی دهۆك لە سكوڵەكانی (پزیشكی – دەرمانسازی – پزیشكی ددان) بۆ هەر سكوڵێك (10) كورسی خوێندن تەرخان بكرێت بەپێی مەرجەكانی خوێندنی پاڕالێل.


بەپێی نوسراوەكەی ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران، 80% ی كورسییەكان دەرچووانی ئامادەییەكانی پارێزگای دهۆك پێشبڕكێی لەسەر دەكەن و 20% ی كورسیششیان دەرچووانی ئامادەیییەكانی تری پارێزگاكانی هەرێم پێشبڕكێی لەسەردەكەن.

بۆ ئەو مەبەستەش ناوەندی وەرگرتنی، خوێندكاران ئاگادار دەكات كە ماوەی پێشكەش كردن (7) رۆژ بەردەوام دەبێت لە رۆژی بڵاوبوونەوەی لەسایتی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها پێشكەشكردن راستەوخۆ دەبێت بەپێی فۆرمی ئامادەكراو لەزانكۆی دهۆك.