ئاگادارییەک بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

newsitem-1576-22.07.2013.jpg

 ئاگاداری کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی دەکەین کە زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی (Reading)ی بەریتانی پلانیان هەیە کە کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی ڕێک بخەن.

ئەو کاندیدانەی بەرنامەی تواناسازی کە تا ئێستا بەشداری خولی زمانی ئینگلیزیان نەکردووە لە ناوەوەی وڵات و خوازیارن لە کۆرسەکانی زانکۆی سلێمانی بەشداری بکەن تکایە لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی تایبەت بەم کۆرسە پڕ بکەنەوە.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردن (١٠/٨/٢٠١٣) یە.

تێبینی/ دوا بڕیار لەسەر کردنەوەی ئەم کۆرسە پەیوەندی بە ژمارەی پێشکەشکارانەوە هەیە.

 

 لینکی تایبەت بە پرکردنەوەی فۆرمی خولەکە