خولێكی بەرگری شارستانی بۆ سەرپەرشتیارانی بەشە ناوخۆییەكان كرایەوە

newsitem-1505-17.02.2013-ku.JPG

بۆ ڕاهێنانی سەرپەرشتیارانی بەشە ناوخۆییەكان و چۆنێتی كوژاندنەوەی ئاگر، بەمیوانداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاگركوژێنەوە و بەرگری شارستانی دهۆك و بەهەمانگی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، بەناونیشانی ( بەرگری شارستانی و ئاگركوژێنەوە و ڕێگەكانی خۆپاراستن)، ڕۆژی یەك شەممە، ڕێكەوتی 17/2/2013 خولێكی پێنچ ڕۆژە بۆ سەرپەرشتیارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك كرایەوە.

لەو خولەدا كە لە ناوەندی ئاگركوژێنەوە و بەرگری شارستانی دهۆك بەڕێوەدەچێت، سەرپەرشتیاری (10) بەشە ناوخۆی لە پەیمانگەی تەكنیكی دهۆك و پەیمانگەی تەكنیكی كارگێڕی دهۆك بەشداریان تێدا كردوە، ڕۆژانە لەلایەن نەقیبی یاسایی (بێوار عبدالعزیز حەمید) بەشێوەیەكی تێۆری و پراكتیكی سەرپەرشتیاران ڕادەهێنێت لەسەر چۆنێتی كوژاندنەوەی ئاگرو بەرگریكردن لە بەشە ناوخۆییەكان لە كاتی كەوتنەوەی ئاگر، تا خوێندكاران و قوتابیان لە مەترسیەكانی كەوتنەوەی ئاگر بپارێزن.