كۆنفرانسی زانستی ناوچەی كەنداوی عەرەبی لە لەندەن

newsitem-1335-21.05.2012-ku_01.jpg

بەبەمەستی رێكخستنی كۆبونەوەیەك لە نێوان (داڤیدسۆن بەڕێوەبەری گشتی پاشكۆی رۆشنبیری لە بەریتانیا) و د.عەلی سەعید وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەفدێكی كۆنسڵگەری بەریتانیا لە هەولێر بەسەرۆكایەتی (Ben Lawton) بەڕێوەبەری ناوەندی فێركردنی زمان لە كۆنسڵگەری بەریتانیا سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كرد و لەگەڵ د.عەلی سەعید كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا كە بەئامادەبوونی د.گۆڤەند شێروانی بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان و د. بێریوان خەیلانی و د.ئامانج سەعید راوێژكارانی وەزیر و مەقسود سەعدی بەڕێوەبەری پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی ئەو تەوەرانە كرا كە بڕیارە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا و لە پەراوێزی ( كۆنفرانسی زانستی ناوچەی كەنداوی عەرەبی) كە وا بڕیارە لە رۆژانی (27و 28/ 5/2012) لە لەندەن بەرێوەبچێت، لەگەڵ (داڤیدسۆن بەڕێوەبەری گشتی پاشكۆی رۆشنبیری لە بەریتانیا) تاوتوێیان بكات، بەتایبەت لە بوارەكانی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی و راهێنان بۆ تازە دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی و بەرنامەی ( دیلفی) و بەرنامەی دڵنیای جۆری.