Nov 2016

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى وڵات

خوێندكاران + ئاگاداری

لە درێژەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن و نەگەڕاونەتەوە، پێویستە کاتەکانى خۆیان بۆ سەرەتاى هەفتەى داهاتو ڕێکبخەن کە وابڕیارە خشتەیەکى دیکەى گەڕانەوەى هاوڵاتیان لە دەرەوەى وڵات ڕێکبخرێت و کاتەکانى خۆیان لەگەڵ خشتە تازەکە ڕێکبخەن بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان. (خشتەى هاوپێچ وەک نمونە).

جێگەى ئاماژەیە وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراقى و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا، لە ھەوڵی بەردەوام دایە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی عێراقی و ئەو وڵات و شوێنانەی کە قوتابی و خوێندکارانى هەرێمى کوردستانیان تێدا دەخوێنن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.