Nov 2016

وەزیرى خوێندنى باڵا، لە شێوازى پێشکەشکردنى مامەڵەى خوازیارانى ماستەرو دکتۆراى پرسى

پێشه‌نگبونی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر

بەبۆنەى پێشەنگ بونیان لەگروپى پێشەوە لە ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٦/١/٢٠٢٠) بە ئامادەبونى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و ژمارەیەک لە سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەم بۆنە زانستییەوە زانکۆى سەڵاحەدین مەراسیمێکى تایبەتى ڕێکخست.

لەو مەراسیەمەدا  د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین لەمیانەى پێشکەشکردنى وتەیەکدا لەپاڵ پیرۆزبایى لە تەواوى مامۆستیان و فەرمانبەران و خوێندکارانى زانکۆکەى، پڕۆژەى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى بە پڕۆسەیەکى گرنگى زانستى و هەنگاوى جدى بۆ پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵا لەسەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە دایە قەڵەم و، وتى: زانکۆکەمان بەتواناو لێهاتویى خۆى لەڕیزبەندیدا لەگروپىو  پێشەنگدا بوین.

ڕو لە ئامادەبوانى مەراسیمەکە سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین وتیشى: لەمساڵداو بەدڵنیایى کەمپەسى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەست پێدەکات، ئەمەش فاکتەرێکى گرنگ دەبێت بۆ ساڵانى ئایندە و کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر ڕیزبەندیدا دەبێت بەپێى پێوەرە زانستییە ڕەچاوکراوەکان. لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕوانامەى ڕێزلێنانى زانکۆى سەڵاحەدینى بەخشى بە ئەندامانى ڕیزبەندنى نیشتمانى زانکۆکەیان.

لەبەشێکى دیکەى سەردانەکەیدا بۆ سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین، د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە شێواز و چۆنیەتى بەڕێوەچونى پێشکەشکردنى مامەڵەى خوازیارانى خوێندنى باڵا ماستەر و دکتۆراى پرسى و ڕێنمایى و ڕێنوێنى پێویستى بۆ ڕونکردنەوە و پێى راگەیاندن: وەزارەتەکەمان جدییە لەسەر کەمکردنەوەى ڕۆتین بۆ ڕایى کردنى مامەڵەکان، لەو چوارچێوەیەشدا پێى ڕاگەیاندن: بەپێى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵە لەگەڵ خوازیاران بکەن.

لەلایەن خۆشیانەوە فەرمانبەرانى تایبەت بەو پڕۆسیە لە زانکۆى سەڵاحەدین بە وردى کارەکانیان بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونکردەوە.