Nov 2016

بۆ پێداچونەوە بە رێنمايىەکان، ليژنەى پێداچونەوە بە ڕێنمايى بەرزكردنەوەى پلەى زانستى كۆبوونەوە

كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی

دواى ئەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەى ژمارە (6) ساڵى (2019)ى بڕیارى دا بۆ هەژمارکردنى پلەى زانستى و، گونجاندنى لەگەڵ پێشکەوتنەکانى سەردەم، لەڕێگەى لێژنەیەکەوە تێبینى و، سەرنجەکان گەڵاڵە بكرێ و، لە کۆبونەوەکانى داهاتو ئەنجومەنى وەزارەت پەسەندى بکات.

ڕۆژی يەكشەممە ڕێکەوتى 2019/12/15 ليژنەى پێداچونەوە بە ڕێنمايى بەرزكردنەوەى پلەى زانستى بەسەرۆكايەتى پرۆفيسور دكتۆر پۆڵا خانەقا بە مەبەستى پێداچونەوە بە رێنمايى بەرزكردنەوەى پلەى زانستى لە ديوانى وەزارەت كۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا ئەندامانى لیژنەکە ڕێنماييەكانى بەرزكردنەوەى پلەى زانستى لە زانكۆكانى كوردستان بە شێوەيەك پێداچونەوەى بۆ دەكەن لەگەڵ گۆڕانكاريى و پێداويستيەكانى سەردەم و داهاتوى بوارى زانست لە كوردستان بیگونجێنن.

لە پێداچوونەوە بە ڕێنمايى بەرزكردنەوەى پلەى زانستى لە زانكۆكانى هەرێمى كوردستان تەوەرى پلە زانستيەكان و مەرجەكانى هەڵگرانى پلەى ماموستا و پرۆفيسۆرى ياريدەدەر و پرۆفيسۆر و مەرجەكانى ئەو توێژينەوانەى كە بۆ بەرزكردنەوەى پلەى زانستى پێشكەش دەكرێن خراوەتەرو، هەروەها مەرجەكانى گۆڤارى مەحكەم و چەند بڕگە و مادەيەكى ديكەى پەيوەست بە بەرزكردنەوەى پلەى زانستى لە هەموارەكە بەهەند وەرگيراون.