Nov 2016

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕێوڕەسمى ماتەمینى بۆ کۆچى دوایى پرۆفیسۆر و زاناى گەورەى گەلەکەمان (د.عيزەدین مستەفا رەسول) ڕێكخست

د.عيزەدین مستەفا رەسول + خوێندنی باڵا + مه‌راسیم

بەمەبەستى ڕاگەیاندنى ماتەمینى بۆ کۆچى دوایى مامۆستاو زاناى گەورەى گەلەکەمان پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێوڕەسمێکى ماتەمینى ڕێکخست و بەفەرمى پرسەى ماتەمینى لەسەرجەم دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە کوردستان ڕاگەیاند.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتى (٣/١٠/٢٠١٩) بە ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەڕێوەبەرانى گشتى و مامۆستاو فەرمانبەرانى وەزارەت، ڕێوڕەسمێکى ماتەمینى بۆ کۆچى دواى پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) لە دیوانى وەزارەت لە شارى هەولێر بەڕێوەچو.

لە وتەیەکدا د. ئارام محمد قادر پرسەو سەرەخۆشى خۆى و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان و خەڵکى کوردستان کردو ڕایگەیاند: پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول)  زیاتر لە ٦٠ ساڵ تەمەنى خۆى تەرخانکرد بۆ خزمەتى بوارى مەعریفەو ئەکادیمیاو زانست و رۆشنبیرى و رۆشنگەرى لە وڵاتەکەمان، بۆیە لە دەستدانى خەسارەتێکى یەکجار گەروەیەو کەلێکنێکى گەورە لە بوراى مەعریفى و ئەکادیمى بۆ وڵاتەکەمان دروستدەکات و شوێنەکەشى بە ئاسانى بۆمان پڕ نابێـتەوە، هەروەک وتیشى: داواکارم لە خوارى گەورەو دلۆڤان  ئەو خزمەت و کارە چاکانەى لە بوارى ئەکادیمیاو زانست و زانیارى پێشکەشى گەلەکەمانى کردوە ببێتە زەخیرەیەک بۆ ئەو دونیاى و ئەرشیفێکى دەوڵەمەندیش بۆ گەلەکەمان. ڕاشیگەیاند: بۆ کۆچى پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەى ماتەمینى لەسەرجەم دەزگاو دامەزراوە زانستییەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.

هەر لە وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خەبات و تێکۆشانى پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) وەک کەسایەتییەکى گەورەو خەزینەیەکى پڕ بەهاى ئەم نیشتیمانە لە بوارى سیاسى و ئەکادیمیدا بەرزنرخاندو بە شانازییەوە باسی لە شەونخونى و ماندوبون و تەمەنی پڕ لە بەخششی زانستى کۆچکردو کرد.

لە کۆتایى وتەکەشیدا د. ئارام محمد قادر پرسەو سەرخۆشى لە بنەماڵەى پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) کرد و لەخوداى گەورە داواکارین سەبورى هەموو لایەک بدات و ڕۆحى مامۆستا و زاناى کۆچ کردووش بەبەهەشتى بەرین شاد بکات.