وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى کەرتى گشتى و حکومى لەتەواوى دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، کە حكومەتى هۆڵەندى (١٣٩) کۆرسى ئەکادیمى بۆ (9) وڵات ڕادەگەینێت، کە ماوەى کۆرسەکان تا ١٢ هەفتە دەبێت و کرێى کۆرسەکان لە ئەستۆى حکومەتى ئەو وڵاتەدایە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەش ڕوندەکاتەوە کە مەرجى پێشکەش کردن بۆ خوازیاران تەنها هێنانى پشتگیریە لەو دامەزراوەیەى کە وەک فەرمانبەر کارى لێدەکات، بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵاش پێویستە خوازیار پشتگیرى زانکۆیەکى هەرێمى کوردستان هاوپێچ بکات لەگەڵ داواکارى پێشکەشکردن و پەسەندکردنى لەلایەن وەزارەت.
لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکات، ئەو کەسانەى کە خوازیارن داواکارى پێشکەش بکەن، پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانەى خوارەوە بکەن:
- وڵاتانى بەشدار لە پڕۆژەکە بریتین لە ٩ وڵات کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە
- ژمارەى کۆرس ١٣٩
- ماوەى کۆڕسەکان ١٢ هەفتە
- مامۆستایان و فەرمانبەرانى کەرتى گشتى و تایبەت دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن
- تاکە مەرج هێنانى پشتگیرى فەرمانگەکەى خۆى دەبێت
- پێشکەشکردن بەشێوازى ئۆنلاینە
- سەبارەت بە وەزارەتى خوێندنى باڵا پێویستە لەلایەن زانکۆیەک پشتیگرى پێشکەشکار بکرێت دواتریش وەزارەت پەسەندى دەکات.
بۆیە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى کەرتى گشتى و تایبەت دەکەین، ئەوانەى خوازیارن لە چوارچێوەى ئەو بەرنامەیە لەو وڵاتانە کۆرس ببینن، سەردانى ئەم دوو بەستەرە بکەن، بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن و مەرج و ڕێنماییەکان و دەسکەوتنى زانیارى زیاتر: