وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی ئاگادار ده‌كات، كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا خوله‌كانی پێداگۆجی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
به‌ئامانجی پێداچونه‌وه به‌سیستمی وانه‌وتنه‌وه و، سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان به‌تایبه‌ت وڵاتی فنلاند، ساڵی ڕابردو، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (٣٣) مامۆستای لە (١٧) زانکۆی هەرێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ی فنلاند كرد بۆ بەشداریكردن لە پرۆگرامی (ڕاهێنانی پێداگۆجی)، لەسەر پرانسیپەکانی پێداگۆجی مۆدیرن و ئامادەکردنیان بۆ سەرکردایەتیکردنی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە هەرێمی کوردستان، لەم ڕاهێنانەدا بە گشتی تەرکیز لەسەر کۆنسێپتە نوێیەکانی پێداگۆجی مۆدێرن کرایه‌وه، لە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت (پرۆگرامی نوێی پێداگۆجی)یان بۆ هەرێمی کوردستان داڕشت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، دوای داڕشتنه‌وه‌ی سیستمه‌كه و ته‌واوبونی ئاماده‌كارییه‌كان، له ئێستادا له ڕێگه‌ی سێنته‌ره‌كانی پێداگۆجی وه‌زاره‌ت له (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و گه‌رمیان)، له‌لایه‌ن مامۆستایانی ڕاهێنراو له ڕۆژی سێ شه‌ممه، رێكه‌وتی (16/4/2019) یه‌كه‌مین خولی پێداگۆجی به‌سیستمی نوێ بۆ خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی له سێنته‌ره‌كانی پێداگۆجی له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و گه‌میان) ده‌كرێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا ئاگادار ده‌كات، به‌تایبه‌ت خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا بتوانن له خوله‌كان بێ به‌ش نه‌بن.
- بۆ خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كلیك (لێــــــره) بكه‌ن و ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن.
- بۆ خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی له سنوری پارێزگای سلێمانی كلیك (لێــــــره) بكه‌ن و ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن.
- بۆ خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كلیك (لێــــــره) بكه‌ن و ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن.
- بۆ خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی له سنوری پارێزگای دهۆك، تكایه سه‌ردانی زانكۆی دهۆك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداریكردن.