د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی پزیشكی كرد و، ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت ده‌خوازێ به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی پزیشكی بكات كه خزمه‌ت به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكات.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (11/2/2019) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، تیایدا د. ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی پزیشكی له زانكۆكانی كوردستان ئاماده‌یبون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: خوێندنی پزیشكی یه‌كێكه له سێكته‌ره هه‌ر گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه، بۆیه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك كادیر له‌و بواره پێبگه‌ێنین، كه نه‌ك هه‌ر له بازاری كاری كوردستان، به‌ڵكو بتوانن له وڵاتانی دیكه‌ش كار بكه‌ن، وتیشی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پێویستمان به‌مۆدێلێكی تازه هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له پێویستی چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كانی پزیشكی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سود له گۆڕانكارییه تازه‌كان وه‌ربگرین و، گۆڕانكاری له بواری خوێندنی ئه‌كادیمی و پزیشكی بكه‌ین، ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دابڕ‌ێژین، چونكه ئه‌و گۆڕانكارییه بۆته یه‌كێك له پێویستیه گرنگه‌كانی ئه‌م قۆناخه، هه‌ربۆیه گه‌شه‌كردن و چاكسازی له بواری گۆڕینی سیستمی پزیشكی له پێشینه‌ی كاره‌كانمان، ڕونیشیكرده‌وه ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا له كۆلێژه‌كانی پزیشكی ده‌خوێندرێ سیستمێكی به‌ریتانیه به‌ڵام كۆنه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ په‌یڕه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه نوێیه بكه‌ین، كه ئێستا له به‌ریتانیا كاری پێ ده‌كرێ، بۆ گه‌یشتن به‌و سیستمه نوێیه، هه‌مو جۆره هاوكاری و پاڵپشتی بۆ لێژنه‌كه دوپاتكرده‌وه.
له به‌شیكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاو و كاره‌كانی داهاتویانكرا، هه‌روه‌ك میكانزمی كاری داهاتوش دانرا.