Nov 2016

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا- لۆگۆی وه‌زاره‌ت5

سەبارەت بە بڵابونەوەى هەواڵى "کردنەوەى لقێکى زانکۆى پەلاسکى چیکى لە شارى هەولێر" وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتى:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەپێوستى دەزانێت ئاگادارى سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوە فەرمییەکان و خوێندکاران و قوتابیان و هاوڵاتیان بکات، کە بڵاوبونەوەى هەواڵى کردنەوەى لقێکى زانکۆى پەلاسکى چیکى لە هەولێر هیچ جۆرە مۆڵەتێکى فەرمى لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە پێ نەدراوە و ئاگادارى کردنەوەى نین.

کردنەوەى زانکۆ یاخود لقى هەر زانکۆیەک لە هەرێمى کوردستان پێویستى بە ڕێککارى یاسایى هەیە، کە پێویستە لە ڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئەنجام بدرێت، بە پێچەوانەوە کردنەوەى زانکۆ یاخود لقى هەر زانکۆیەک لە دەرەوەى یاسا و ڕێنماییەکان، وەزارەتەکەمان بە مافى خۆى دەزانێت ڕێوشوێنى یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرێتە بەر، بۆیە بڵاوبونەوەى هەواڵى  کردنەوەى لقى زانکۆى پەلاسکى لە هەولێر لە کاتێکدایە، کە لقى ئەم زانکۆیە بەهیچ ڕێوشوێن و ڕێککارێکى یاسایى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تێپەڕ نەبوە.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

٧/٢/٢٠١٩