لەمیانەى بەشداریکردنى لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى زانکۆى چەرموو، قوباد تاڵەبانى ستایشى کار و پڕۆژەکانى وەزارەتى خوێندن باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، له بهرامبهر جێبهجێكردنی پڕۆژە و بەرنامە زانستى و ئەکادیمییەکان و چاکسازى و ڕیفۆرم لە بوارى خوێندنى باڵا، بۆ ئەوەش وتى: ڕیفۆرمەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا شۆڕشێکى لەسەرخۆن بۆ گەیشتن بەئامانجە دور مەوداکان.
قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتی كۆبونهوهی ئهنجومهنی زانكۆی چهرموی كرد
ئەم ڕاگەیاندنەى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەیەکى ئەنجومەنى زانکۆى چەرموو هات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢/١٢/٢٠١٨) لە سهرۆكایهتی زانكۆی چهرموو له قەزاى چەمچەماڵ بەڕێوەچو.
زانكۆی چهرموو له قۆناخێكی سهختدا كرایهوه
لەو كۆبونەوەیەدا، کە بەئامادەبونى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، مەحمود حاجى ساڵح وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و، سەرۆکى زانکۆکان و قائیمقامى چەمچەماڵ و ڕاگرى کۆلێژەکان بهڕێوهچو، لهسهرهتادا د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاسى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى ههرێمی كورستانی کرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانى له پڕۆسەى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، هەروەک باسى لە سەرەتاکانى دروستبونى زانکۆى چەرموو کرد، کاتێک لە ساڵى (٢٠١٤) بەپاڵپشتى هەموان لەبارودۆخى ئەوسادا بەڕوى خوێندکارانى پایتەختى شەهیدان و ئەنفالکراوان و خەڵکى کوردستان کرایەوە.
زانکۆى چەرموو شوێن و پێگەى دیارە
هەر لە وتەکەیدا، د. یوسف گۆران دەستخۆشى لە زانکۆى چەرموو کرد، کە لەو ماوە کورتەى تەمەنیدا کارو پڕۆژەى گهورهی بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و مەعریفى لە زانکۆکە ئەنجامداوە، بەتایبەتى جێبەجێکردنى پڕۆژە و بەرنامە ئاست بەرزەکانى دونیا لە کۆلێژ و بەشەکانیدا، کە ئەوەش توانیویەتى بناخەیەکى باش بۆ زانکۆ دابنێت، هەر لەوتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: زۆر خۆشحاڵم کە دەتوانم بڵێم لەناو ئەو زانکۆیانەى تازە دروستبون، زانکۆى چەرموو شوێن و پێگەى دیارە، بۆ ئەوەش وتی: پڕۆژەیەکى تایبەتمان هەبوە بۆ ئەوەى بتوانین هەندێک لە زانکۆکانمان ببن بە پێشەنگ، زانکۆى چەرمووش وەک سەرەتا و دەستپێک پێشەنگبون و بەتایبەتمەندییەتى ئەکادیمى و زانستى هەڵبژێردراوە، دوپاتیشى کردەوە کە تایبەتمەندییەتى ئەکادیمى و زانستى لەم زانکۆیەدا هەنگاو بەهەنگاو دەچێتە پێشەوە، ئەوەش خزمەتێکى گەورە پێشكهش به سنورەکە دهكات و، نەوەیەکى جۆش کراو بەزانست و مەعریفە پێدهگهێنێت.
زانکۆى چەرموو شایستهی خزمهته
لە بهشێكی دیكهی كۆبونهوهكهدا، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەوتەیەکدا لەبەردەم ئەنجومەنى زانکۆى چەرموو خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بەسەردانیکردنى بۆ زانکۆى چەرموو و، وتى: هاتنى ئەمجارەم بۆ چەمچەماڵ تایبەتە بەسەردانى زانکۆى چەرموو، بەو پێیەى ئاگادارى بزاوتە زانستى و ئەکادیمییەکانى زانکۆ و بەڕێوەچونى پڕۆسەى خوێندن بەسیستمە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى چەرموو بم، کە شایستەى خزمەتکردنن.
خزمەتکردنى خەڵک و خوێندکاران ئەولەویاته
جێگرى سەرۆکى حکومەت سوپاسى و پێزانینى ئاڕاستەى زانکۆکانى سلێمانى و پۆلیتەکنیکى سلێمانى کرد، کە هاوکارو هەماهەنگ بون بۆ سەرەتاکانى دروستبونى ئەو زانکۆیە لە چەمچەماڵ. چونکە ئەم زانکۆیە لەکاتێک لەدایکبوو کە هەرێمى کوردستان بە قەیرانێکى قوڵى دارایى و ئابورى تێپەڕدەبو، بێگومان کردنەوەى زانکۆیەک لەم بارودۆخەدا و گەیشتنى بەم ئاستەى ئێستا هەروا ئاسان نەبوە و هەوڵ و ماندوبون و شەونخونى زۆرى ویستوە، بۆیە ئیدارەدانى زانکۆ لەم سەردەم و بارودۆخەدا بەسوده بۆ ستافى زانکۆ و مامۆستا و خوێندکارانى دەگەڕێتەوە، کە کۆڵیان نەدا بۆ سەرخستنى ئەم پڕۆسە گرنگە، وتیشى لە قۆناخى ئێستادا کە لەسەردەم و بارودۆخێکى جیاوازترین دەبێت زیاتر کار بۆ پەرەپێدانى دۆخی خوێندنى باڵا لەم سنورە و کوردستان بكهین و، خزمەتکردنى خەڵک و خوێندکاران ئەولەویاتى هەمیشەییمان بێت.
پهیڕهوكردنی سیستمی بۆلۆنیا گەورەترین دەستکەوت و سەرکەوتنە بۆ کەرتى خوێندنى باڵا
جێگرى سەرۆکى حکومەتى بە ستافى زانکۆى چەرموى ڕاگەیاند: ئێوە توانیوتانە بمێننەوە و چۆکتان دانەنا بۆ قەیرانەکان، دڵنیابن دۆخەکە باش بوەو باشتر ئەبێت، بۆیە زۆر باشتر دەبن لە ئێستادا، داواتان لێدەکەم دواى باشبونى تەواوى بارودۆخەکە بەهەمان ڕۆحیەتى کارکردن بەردەوام بن و تواناکانتان زیاتر بخەنە گەڕ بۆ بون بە زانکۆیەکى نمونەیى لە هەرێمى کوردستاندا، هەر لە وتەکەیدا قوباد تاڵەبانى لەبارەى جێبەجێکردنى سیستمسى بۆلۆنیا لەلایەن زانکۆى چەرموو ڕایگەیاند: جێبەجێکردنى ئەم سیستمە لەلایەن زانکۆکەتان گەورەترین دەستکەوت و سەرکەوتنە بۆ کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، چونكه ناو و ناوبانگى زانکۆکەتان بەرەو پێش دەبات، وتیشی ئێستا زانکۆکانمان بەشێکه لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، بۆیە دەبێت زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانمان بەشێک بن لە ژینگەى خوێندنى باڵاى جیهانى، هەرچەندە ئەم ئەرکە ئاسان نیە، بەڵام دڵنیام سەرکەوتوو دەبن لە جێەجێکردنى ئەم پرۆسەیەشدا.
دهبێ بهپێی پێداویستیهكانی بازار كۆلێژ و بهشهكان بكرێنهوه
جێگرى سەرۆکى حکومەت لەبارەى بەستنەوەى بەش و پسپۆڕییەکان بە بازارى کارى کوردستان، ئاماژەى بە گرنگى بەستنەوەى بەش و پسپۆرییەکان کرد بە بازارى کارى کوردستان بۆ ئەوەى دەرچووان بتوانن بە ئاسانى هەلى کاریان دەست بکەوێت، بۆ ئهوهش وتی: پێویستە بەپێى پێداویستییەکانى کۆمەڵگە کۆلێژ و بەشەکان بکرێنەوە و پسپۆڕى تازەى سەردەم لە بازارى کارى کوردستاندا دەربکەوێت، ههروهك جەختى لەسەر گرنگى و ڕۆڵى زیاترى زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان کردەوە بەو پێیەى بایەخى زیاتر بە خوێندنى پیشەیى لە هەرێمى کوردستان بدرێت.
کەرتى خوێندنى باڵا لە کوردستان دەبێت تا ماوە دەستخۆشى لەم وەزارەتەى کابینەى حکومەتى هەرێمی كوردستان بکات
سەبارەت بە کار و پڕۆژەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، دەستخۆشى و پێزانینى ئاڕاستەى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندن باڵا و توێژینەوەى زانستى و ستافى وەزارەت کرد، بۆ پڕۆژە و بەرنامە زانستى و ئەکادیمییەکان و، چاکسازى و ڕیفۆرم لە بوارى خوێندنى باڵا لەسەرانسەرى کوردستاندا، بۆ ئەوەش وتى: چاکسازییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا شۆڕشێکى لەسەرخۆ بوو بۆ گەیشتن بەئامانجە دور مەوداکان، بەتایبەت چاکسازى و پڕۆژەکان لە سیستمى ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان و پڕۆژەکانى پەیوەست بە بەرەوپێشبردنى دۆخی خوێندنى باڵا و پڕۆسەى پەرەپێدانى زانست و مەعریفە لە هەرێمى کوردستان، ههروهك جەختیشى کردەوە کەرتى خوێندنى باڵا لە کوردستان دەبێت تا ماوە دەستخۆشى لەم وەزارەتەى کابینەى حکومەتى هەرێمی كوردستان بکات.
زانكۆی چهرموو بهژماره
هەر لە کۆبونەوەکەدا د. سەڵاح ڕەزا سەرۆکى زانکۆى چەرموو بەخێرهاتنى ههریهك له جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و. وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و، سەرۆک زانکۆکان کرد، پاشان کورتەیەکى لەبارەى کۆلێژ و بەش و سێنتەرەکانى زانکۆ پێشکەش کرد، ئینجا ئاماژەى بەو خزمەتانە کرد كه پێشکەش بە خوێندکارانى سنوورەکە دەکرێت، وتیشی له زانکۆى چەرموو (١٢٧) مامۆستاى و (٢٤١٩) خوێندکار ههیه، كه لە کۆلێژ و بەشەکان درێژە بە خوێندن دەدەن، جگە لە (٣٣) خوێندکارى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆر.
زانكۆی چهرموو سیستمی بۆلۆنیا جێبهجێ دهكات
له بهشێكی دیكهی قسهكاندیا سەرۆکى زانکۆى چەرموو ئاماژەى بە چالاکییەکانى زانکۆكهی کرد بۆ بەستنى کۆنفرانس و سمینارى نێودەوڵەتی و، هەوڵەکانى زانکۆ بۆ پێشخستنى سیستم وپڕۆگرامەکانى خوێندن و بەردەوامیدان بە پڕۆسەى خوێندنى باڵا لە زانکۆکە، لە درێژەى باسکردنەکەیدا د. سەڵاح ڕەزا باسى لە پلانى نوێى زانکۆکە کرد بۆ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا، ههروهك باسیشى لە سیستمى خوێندن لە زانکۆى چەرموو کرد، کە لەساڵى (٢٠١٧)وە سیستمى بۆلۆنیا جێبەجێ دەکات و، بەردەوامیشە لە جێبەجێکردنى، وتیشی ئەم سیستمە لە (٥٠) وڵاتى جیهاندا جێبەجێ دەکرێت و، بریتیە لە ئاوێتهکردنى خوێندنى باڵاى کوردستان وەک بەشێک لە خوێندنى باڵاى جیهانى و، جوڵاندنى خوێندکاران لە نێوان وڵاتان و دۆزینەوەى هەلى کار بۆ دەرچوان لە بازاڕى کاردا.
لۆگۆى زانکۆ پێشکەش بهجێگری سهرۆك وهزیران كرا
لە کۆتایى کۆبونەوەکەدا هەریەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ ڕاو، پێشنیازى خۆیان لەبارەى کارو بەرهەمەکانى زانکۆ و بۆچونیان بۆ کارى باشتر بۆ خزمەتى خوێندنى باڵاى کوردستان خستەڕو، دواتریش لەلایەن سەرۆکى زانکۆ لۆگۆى زانکۆ پێشکەش بە هەریەک لە جێگرى سەرۆکى حکومەت و، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، وهزیری کاروبارى شەهیدان و ئهنفالكراوهكان کرا.
سێنتەرى تویژینەوەى جینۆسایدى لە زانکۆى چەرموو كرایهوه
ههر له میانەى سەردانەکەیدا بۆ زانکۆى چەرموو، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەیاوەرى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، مەحمود حاجى ساڵح وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پڕۆژەى خەونى منداڵانى شەهیدە سەربەرزەکانى شەڕى داعشى کردەوە، پڕۆژەکە لەگەڵ ڕێکخراوێکى خێرخوازى جێبەجێکراوە و، بەشێکە لە کارى خێرخوازى و خۆبەخشى، دواتریش وەفدى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان سێنتەرى تویژینەوەى جینۆسایدى لە زانکۆى چەرموو کردەوە، کە لەسەر بودجەى وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشى یەکەمى بە بڕى (١٧٠) ملیۆن دینار جێبەجێ کراوە.
سێنتهرهكه توێژینهوه لهبارهی ئهنفال و جینۆساید دهكات
ئامانج لە کردنەوەى ئەم سێنتەرە پێشبینى ڕوداوەکان و ڕاڤەکردنیانە، لەو پێناوەى باس و توێژینەوەى زانستى لەسەر بکرێت بۆ تاوتوێکردن و سوود لێوەرگرتنى لەهەر هەنگاوێک، بەتایبەت ئەو تاوان و زوڵمانەى بەسەر گەلەکەمان هاتوە وەکو ئەنفال و جینۆساید.
شەقامى سەرەکى زانکۆى چەرموو کرایەوە
هاوکات شەقامى سەرەکى زانکۆى چەرموو کرایەوە، کە بەبڕى (٨٩) ملیۆن دینار لەسەر بودجەى وەزارەت دروستکراوە و، پێکهاتوە لە شەقامى سەرەکى و شۆستە و ڕوناککەرەوە و دانانى کورسى دانیشتن.
تاجە گوڵینەى وەفایان لەسەر گڵکۆى شەهیدان دانرا
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا بۆ قەزاى چەمچەماڵ، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان و، د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، مەحمود حاجى ساڵح وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و، سەرۆکى زانکۆکان و، قائیمقامى چەمچەماڵ، تاجە گوڵینەى وەفایان لەسەر گڵکۆى شەهیدان لە مەزارى شەهیدانى چەمچەماڵ دانا.