Nov 2016

ئاگادارییەک بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى

logoy wezaret.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات، کە جگە لە پەیجى ڕەسمى وەزارەت بۆ وەرگرتنى زانیارى پشت بەهیچ پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نەبەستن.

لەو بارەبەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا  و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ماوەیەکە چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زانیارى و ڕونکردنەوەى نادروست بە خوێندکاران و قوتابیانى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى دەدەن، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەم پەیجانە بۆ نمونە پەیجەکانى (www.facebook.com/Zankoline) و (www.facebook.com/zanyaripoli12) و چەندانى دیکە دورونزیک بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە وەزارەتەکەمانەوە نیەو، ئەو زانیارییانەشى کە بڵاوى دەکەنەوە هیچ بنەمایەکىیان نیە و دورن لە ڕاستییەوە، هەربۆیە وەزارەت ڕێوشوێنى یاسایى بەرامبەر ئەو پەیجانە دەگرێتەبەرو ڕوبەڕوى یاسایان دەکاتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند، کە تەنها لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن ڕاگەیەندراوە ڕسمیەکانى وەزارەتەکەمان و لێدوانەکانى وتەبێژى وەزارەت و بڵاوکراوەکانى وەزارەت لە وێبسایتى وەزارەت بەناونیشانى(www.mhe-krg.org) و، لاپەڕى ڕەسمى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکى وەزارەت بەناونیشانى (www.facebook.com/mhekrg) کەناڵى رەسمى وەزارەتن و، دەتوانن لە ڕێگەى ئەو کەناڵانەوە بگەنە زانیارى دروست، بەپێچەوانەوە بەپێچەوانەوە ئێمە لە هیچ زانیاریەکى ئەو وێب سایت و پەیجانە بەرپرسیار نین، بەتایبەت پڕۆسەکانى (زانکۆ لاین) و، وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، لە داهاتوشدا لەگەڵ کردنەوەى پرۆسەى زانکۆ لاین، ناونیشانى وێب سایتى (زانکۆ لاین) بۆ خوێندکارانى پۆلى (١٢) ئامادەیى بڵاو دەکەینەوە.