Nov 2016

ڕێکخراوى DAAD ژمارەیەک کورسى خوێندنى دکتۆرا پێشکەش بەخوازیارانى خوێندن لە ئێراق دەکات

DAADDD.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى مامۆستایان و توێژەران و خوازیارانى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە ڕێکخراوى دادى ئاڵمانى ژمارەیەک زەمالەى کورسى خوێندن بۆ خوێندنى دکتۆراو ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى  (2017/2018) پێشکەش بەئێراق و هەرێمى کوردستان کردوە.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە خوازیارانى خوێندنى باڵا/ دکتۆراو توێژینەوەى زانستى دەکات، ئەوانەى مەرجەکانیان تێدا لە ماوەى دیاریکراودا فۆرمى پێشکەشکردنى داوا پڕ بکەنەوە، هەروەک مەرجە کۆنمرەى ماستەرى خوازیار لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، دواین کات بۆ پێشکەشکردنى داواکارى و پڕکردنەوەى فۆرم ڕێکەوتى (١/٩/٢٠١٦)یە، بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى مەرجەکان و چۆنیەتى پێشکەشکردنى فۆرم و داواکارى تکایە سەردانى ئەم بەستەرە لە وێب سایتى ڕێکخراوى دادى ئاڵمانى بکە:

 

http://www.daad-iraq.info/en/26698/index.html