Nov 2016

ڕیزبەندی نیشتیمانی هانی گەشەپێدانی کواڵێتی خوێندن دەدات

LOGO11111.jpg

 لە هاوینی ساڵی 2015 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان کرد، ئەوەش وەک بەشێک لەهەنگاوە گەورەکانی وەزارەت بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمدا.

 ئامانجە سەرەکییەکەی ئەم پڕۆژەیە وه‌ک  له‌ ووته‌ی بەرێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی لە رێورەسمی ڕاگەیاندنی دەرەنجامەکانی یەکەم خولی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی بۆ زانکۆکان هاتووه: ‌بریتیه‌ له‌ ده‌ستنیشانکردنی توانا و پێگەی ئەکادیمی زانکۆکانی هەرێم و دەستەبەرکردنی کەلتووری کێبرکێ ئەکادیمی لە نێوان زانکۆکانی هەرێم.

پڕۆژەکە چەند پێوەرێکی توانای زانکۆکانی بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی ڕیزبەندی وەک: کواڵێتی فێرکردن، توێژینەوەی زانستی، چالاکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، باری کتێبخانە و تاقیگەکانی زانکۆ، هتد. گشت ئەو پێوەرانە لەلایەن 26 زانکۆی حکومی و تایبەت وەکو داتا ڕەوانەی پڕۆژەکە کرا و لە ڕێگەی پرۆسەیەکی شەفاف و داد پەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو داتایانە کرا.

ئەم پڕۆژەیە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی هەرێمی کوردستان بگرە لە عێراق ئەنجامبدرێت وەک پڕۆژەیەک بۆ ڕیزبەند کردن لە کەرتی خوێندن. ئەم پڕۆژەیە ترسناک بوو بەڵام هەنگاوێکی بوێرانەشە بەرەو دارشتنی پلانێک بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندی باڵا لەهەرێمی کوردستان.

گومان و ترس لەئەنجامی خراپ و کاردانەوەی نەرێنی هەروەها بەرهەڵستی چاوەروانکراو بوو لە سەرکردە و ئەکادیمییەکانی ناو زانکۆکان. ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو ڕاستیەى که‌ زانکۆکانی هەرێم لە ڕابردوودا هیچ جۆرە هەڵسەنگاندێکیان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و جیهانی بۆ نەکراوە، بەڵام ئەم جۆرە لە ترس وگومانه‌ ئاساییە بەتایبەتی لە سیستمێکی خوێندن کە بۆ یەکەم جارە پڕۆژەی ڕیزبەندی تێیدا بکرێت. ئەوەی ئاسایی نییە تەسمیل بوون بە ئەو جۆرە هەستە خراپانە.

هەڵسەنگاندنی دەرەکی

ئایە پرۆسەی ڕیزبەندی پرۆسەیەکی ژیرانەیە؟ ئەگەر ووڵامەکە بەڵێیە باشە هەنگاوی دواتر چییە؟

بە پشت بەستان بە فیدباکی ئەکادیمییەکانی هەرێم کە ئەرێنی بوون دەتوانین بڵێن هەنگاوێکی باشمان بەرەوپێشەوە لە کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمدا نا و ئەستەمە بەرەو دواوە جارێکی تر بگەرێنەوە. ئەکادیمییەکانی کوردستان دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن کە لەمەودوا ئەو جۆرە کارانە کە بەبێ بەڵگە ئەنجام ئەدران یان ئاستی نزمی کواڵێتی کە لەڕابردودا قبووڵ دەکران ئیتر قبول ناکرێت.

لەئێستادا ڕەنگە زۆربەی ئەکادیمییەکانی کوردستان بە شێوەیەک بڕواننە پڕۆسەی ڕیزبەندی وەک پێوەرێک بۆ هەڵسەنگانی سومعەتی زانکۆکانیان. بەهەر حاڵ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە لەگەڵ کاتدا نامێنێت، چونکە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیه‌ بریتیه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی کواڵێتی خوێندن له‌ هه‌رێم.

خۆشەبەختانە لەمەودوا ئەکادیمییەکانی ناو زانکۆکان گرنگی زیاتر ئەدەن بە چەند لایەنێکی ئەکادیمی وەکو برەودان بە ڕیگە کاریگەر ومۆدێرنەکانی وانە ووتنەوە، بڵاوکردنەوە لە جورناڵی جیهانی، پەڕسەندن بە پڕۆگرامی ئەکادیمی و سازدانی کۆنفرانسی جیهانی. پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی لەلایەن میدیا و ڕای گشتیەوە بایەخی زۆرى پێدرا. بۆیە گرنگە ئەم پرسیارە بکەین ئایە ڕیزبەندی بەرەو کوێ دەڕوات.

یەکێک لەو هەنگاوە پێشنیازکراوەکان ئەوەیە زانکۆکان بەره‌و پڕۆسەی متمانەبەخشین ببات کە لەزۆربەی ووڵاتان ئەو هەنگاوە پێش پرۆسەی ڕیزبەندی دەکرێت، بەڵام هیچ ڕێگەیەکی ڕاست و هەڵە لەئەنجامدانی کارەکان نییە. پرۆسەی هەڵسەنگاندنی کواڵێتی خوێندن دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ کەلتووری نیشتیمانی ئەو ووڵاتە کەتێدا دەکرێت.

ئەوەی دەگونجێت بۆ سیستمی خوێندن لە وڵاتێک مەرج نییە بگونجێت بۆ ووڵاتێکی تر بەهەمان شێوە بگونجێ. بۆ نموونە لە ووڵاتی نایجیریا ڕیزبەندی زانکۆکانی ئەو وڵاتە  لەکاتێکدا  ئه‌نجامدرا که‌ هیچ لەو زانکۆیانە پڕۆسەی متمانەبەخشینیان بۆ نەکرابوو (ڕەنگە چەند پڕۆگرامێک لەناو ئەو زانکۆیانە متمانیان بەدەست هێنابوو).

ڕیزبەندی بەشێک بوو لە پڕۆسەی متمانەبەخشین. لە کوردستان چه‌ند زانکۆیه‌ک سەرقاڵی بەدەستهێنانی متمانەن ئەگەرچی ئه‌مانه‌ زانکۆى ناحکومین. زانکۆکان ترسی ئەوەیان هەیە کە گوایە لە کاتی پڕۆسەی متمانە بەخشین ئەوە زانکۆکان دوچارى هەڵسەنگاندی دەرەکی دەبن، ئایە حکومی یان ناحکومی بێت.  ئەو دەزگایە کە هەڵسەنگاندن دەکات داوای پێداچونەوەی دەرەکی هاوەڵان دەکات، هەروەها سەردانی شوێنی زانکۆ دەکات و چاودێری هەڵسەنگاندنە خۆێیەکان دەکات.

وەکو جێگرەوەیەک، و پێش ئەنجامدانی پرۆسەی متمانەبەخشین، زانکۆکان دەتوانن پێداچونەوەیەکی ئەکادیمی ناوخۆیی بکەن کە ڕەنگە ئاسانتر بێت بۆ بەدواداچوون. ئەمە دەرفەتێکە بۆ زانکۆکە بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی کواڵێتی بکەن و دەستنیشانی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خۆیان بکەن و کاریان لەسەر بکەن. بەوەش زانکۆکە باشتر ئامادە دەبێت بۆ هەر هەڵسەنگاندنێکی دەرەکی.

سەرباری قەیرانی ئابووری کە بەتەواوەتی کاریگەری قورسی هەیە لەسەر کاری ئاسایی خوێندنی باڵا بەتایبەتی لە زانکۆ حکومیەکان ڕیزبەندی نیشتیمانی کاریگەری باشی هەبوو لەسەر زانکۆکان و لەسەر خشتەی کارەکانیان.

یەکێک لەو بوارانەی کە ڕیزبەندی نیشتیمانی کاریگەری باشی لەسەر هەبوو سیستمی بەدواداچوونی زانکۆکانە کە لەئێستادا بەکاری دەهێنن بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی داتا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە سەرپەرشتی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی دەکات لەئێستادا بەرنامەیەکی توکمەی ئامادە کردوە، کە زانکۆکان دەتوانن لە ڕێگەیەوە بەشێوەیەکی سەردەمیانە هەموو داتاکانیان ئاپڵۆد بکەن و پاسورد بەکاربهێنن بۆ داخڵبون بەبێ ئەوەی کەسانی تر توانای بینینی ئەو داتایەیان هەبێ. ئەگەر زانکۆکان داتای داواکراو ئاپڵۆد نەکەن ئەوە دوچارى بارقورسییەکی زۆر دەبن و لەئێستادا هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامنەدانی ئەو کارە نییە.

بە شێوەیەکی گشتی ڕیزبەندی نیشتیمانی کاریگەری باشی لەسەر پەرەسەندنی ئەکادیمی لە زانکۆکانی هەرێم هەیە. هەروەها کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵسەنگاندن دەبێت و، دەبێتە هاندەر بۆ دامەزراوەکانى خوێندنی باڵا بۆ ئەنجامدانی کاری نایاب و پێشکەشکردنی کواڵێتی باش لە خوێندن بۆ ئەوەی لە پرۆسەی ڕیزبەندی لەسەرەوەی لیستی زانکۆکان بن.

زانکۆکان پێداچونەوەیان بۆ چەند جۆرێک لە ستراتیژی و ڕێگەکانی پلاندانان کرد و چەند جۆرێکیان بەکارهێنا، کە دەکرێت پێشبینی گۆرانکاری ریشەی بکرێت. دەرەنجامی باشتر لە ڕیزبەندی نیشتیمانی چاوەروان دەکرێت و، رەنگە ببێتە بنەمای هەر ڕیزبەندیەکی جیهانی لە ئایندەیەکی نزیکدا. 

 

نووسینی د. سمیرە توفیق سعید

سەرچاوە: University World News 

 

(UWN گۆڤارێکی نیوده‌وڵه‌تیه و‌ تایبه‌ته‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تایبه‌ت به‌ خوێندنی باڵا و پێشکه‌وتنەکانى له‌ گشت وڵاتانی جیهان، هه‌روه‌ها بیر وڕای خه‌لکی ئه‌کادیمی له‌ ڕوانگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی بڵاودەکاتەوە. گۆڤاره‌که‌ هە‌فتانه‌یه‌ و ئه‌لکترۆنیه‌ و به‌ خۆرایی هه‌یه‌.