Nov 2016

ڕاگەیاندنى ناوى بەرایى زەمالەی ڕوسیای فیدراڵ

russya.jpg

 دوای ئه‌وه‌ی لە چەند ڕۆژى ڕابردودا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌رفه‌تی (٤٥) چل و پێنچ كورسی زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، دکتۆرا) لە لە ڕوسیاى فیدراڵ ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (١٠/٥/٢٠١٦) ئه‌نجامی به‌رایی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ ڕاده‌گه‌ێنین كه‌ به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبركێكردن و سیستمی نمره‌ی ته‌واوی پێشكه‌شكارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ناویان هاتۆته‌وه‌‌:

بەکالۆریۆس: (٢٥ کاندید)

هەرچەندە لەکاتی راگەیاندنی ئەم زەمالەیە زۆربەی ئەم زانیاریانەی خوارەوەمان ڕاگەیاندبوو، بەڵام تەنها بۆ بە بیرهێنانەوە و بەرچاو ڕونی زیاتر، ماف و جیاوکەکانی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:

- ئەگەر تا ئێستا کاندید لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت، ئەوا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی هیچ جۆرە پشتگیریەکی دارایی ناکرێت.

بەلام ئەگەر دەمەزرا بێت، ئەوا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

سەبارەت بە لایەنی ڕوسیای فیدرال، تکایە بە ووردی لە دۆکیومێنتی هاوپێج (important notes)  بڕوانن.

سەبارەت بە پێشکەشکردنی بەلگەنامە و دۆکیومێنتی پێویست، تکایە تەواوی دۆکیومێنتی پێویست پێش ڕێکەوتى (٢٥ مانگی ٥ ی سالی ٢٠١٦) سەعات (١٢) نیوەرۆ دۆکیومێنتەکانتان بە دوو فایل بەم شیوەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەمەبەستی ڕەوانە کردن بۆ لایەنی پەیوەندیدار:

فایلی یەکەم تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبێت:

ئەگەر کاندید لە یەکێک لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا بێت، تکایە پشگیری فەرمانگە هاوپێچ بکە کە تیایدا ئاماژە بە بەردەوامیت لە سەر کار و لاری نەبونیان لە کاتی قبوڵکردن بکات.

ئەگەر کاندید لە یەکێک لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا بێت، تکایە پوختەی ڕاژە پێشکەش بکات.

ئەگەرکاندید تا ئێستا دانەمەزرا بێت، تکایە پشتگیری ئەنجومەنى گەڕەک، کە پشتگیری شوێنی دانیشتنت لە هەرێمی کوردستان بکات.

پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێج (application form for students).

لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێچ (important notes) ئاماژەی پێکراوە.

فایلی دووەم تایبەت بە وڵاتی ڕوسیایی فیدراڵ کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆگرتبێت:

پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (application form for students).

لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێج (important notes) ئاماژەی پێکراوە.

بەرنامەی دکتۆرا: (٦٩) کاندید

هەرچەندە لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم زەمالەیە زۆربەی ئەم زانیاریانەی خوارەوەمان ڕاگەیاندبوو، بەڵام تەنها بۆ بە بیرهێنانەوە و بەرچاو ڕونی زیاتر، ماف و جیاوکەکانی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:

کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

سەبارەت بەلایەنی ڕوسیای فیدراڵ، تکایە بە ووردی سەیری دۆکیومێنتی هاوپێچ (important notes)  بکەن.

سەبارەت بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامە و دۆکیومێنتی پێویست، تکایە تەواوی دۆکیومێنتی پێویست پێش ڕێکەوتى (٢٥ مانگی ٥ ی سالی ٢٠١٦) سەعات (١٢) نیوەرۆ بە دوو فایل بەم شیوەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەمەبەستی ڕەوانە کردن بۆ لایەنی پەیوەندیدار:

فایلی یەکەم تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبێت:

تکایە پشگیری فەرمانگەکەت کە تیایدا ئاماژە بە بەردەوامیت لە سەر کار و لاری نەبونیان لە کاتی قبوڵکردن و ژمارەی ساڵەکانی خزمەت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانەمە تا (٥/٥/٢٠١٦) بکات.

پوختەی ڕاژە.

پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (application form for students).

لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێچ (important notes) ئاماژەی پێکراوە.

فایلی دووەم تایبەت بە ڕوسیایی فیدراڵ کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆگرتبێت:

پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (application form for students).

لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێچ (important notes) ئاماژەی پێکراوە.

تێبینی

بە هیچ شێوەیەک فایلی ناتەواو یان یەک فایل بە تەنها پرۆسێس ناکرێت.

هەریەک لەو بەرێزانەی کە ناویان شۆرت لیست نەکراوە، دەتوانن لەماوەی یەک هەفتە سەردانی وەزارەت بکەن بۆ بە دواداچوون.

بۆ بینینى ناوە کاندیدکراوەکان و فۆرەمەکانى دیکە تکایە لەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە بڕوانن