لە سەعات (١٠)ى ئەمشەو ڕێکەوتى (٢٨/١٠/٢٠١٥) سایتى (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى کەوتە کارکردن.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران لە دیوانى وەزارەتەکەمان، سه‌رئه‌نجام لە سەعات (١٠)ى ئەمشەو ڕێکەوتى (٢٨/١٠/٢٠١٥) بۆ ماوەى یه‌ك هه‌فته، واته تا سەعات (١٠)ى شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێکەوتى (4/11/٢٠١٥) سایتى (زانکۆلاین) لە کاردەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە خوێندكاران له ئێستاوه دەتوانن، ده‌ست بكه‌ن به‌پێشكه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وێبسایتی رێگه‌ی زانكۆ ( www.regayzanko.com)ه‌وه.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له دەرچووان دەكات دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) له خوێندنگه‌كانیان، به‌وردی و وریایی هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچوانی پۆلی (12) ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (زانكۆ لاین)، سود له (ڕێــبهری وه‌رگــرتن) وه‌ربگرن كه پێشتر به‌سه‌رتاندا دابه‌ش كراوه و به‌وردی بڕیاڕو ڕێنماییه‌كان و چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ی بخوێننه‌وه كه تێادا خراوه‌ته‌ڕو. چونكه خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕیار و ڕێنماییه‌كان و به‌شه‌كانی كۆلێژه‌كان ده‌بنه یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه گشتیه‌كانی دوا ڕۆژی خۆت به‌باشی دیاری بكه‌یت و (زانكۆلاین)یش به‌دروستی پڕ بكه‌یته‌وه.
لەبارەی ده‌رچوانی قۆناغی (12)ی ئاماده‌یی، كه ساڵی پار ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان بۆ نه‌ڕخسا، عەباس ئەکرەم وتى" ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ده‌رچوانی ئه‌مساڵ ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له (زانكـۆلایـن) پڕ بكه‌نه‌وه".
لەبارەى کارئاسانى بۆ ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی بۆ پڕکردنەوەى (زانکۆلاین)، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری سەرجەم ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئامادەی دەكات، كە لە كاتی پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاری لە (زانكۆلاین) و، ڕوبەڕوبونەوەی هەر كێشەو گرفتێك سەردانی مەڵبەندەكانی ڕاوێژكاری بكەن، كە ژمارەیان (١٤) مەڵبەندی ڕاوێژكارین لە زانكۆكانی كوردستان كراوەنەتەوە بۆ كارئاسانیكردن و ڕاپەڕاندنی كارەكانی خوێندكاران و ڕێنوێنیكردنیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (زانكۆلاین) به‌شێوه‌یه‌كی دروست.