Nov 2016

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا: تا ئێستا (زانکۆلاین) کارا نەکراوە

ZANKO.jpg

 دواى بڵاوبونەوەى هەواڵێک لە چەند دەزگاو دامەزراوەیەکى ڕاگەیاندن سەبارەت بە کاراکردنى (زانکۆلاین)، ئێمە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى سەربارى ڕەتکردنەوەى ئەو هەواڵە, دەرچوانى پۆلى (١٢)ى خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە چەند ڕۆژى داهاتودا (زانکۆلاین) کارا دەکەین.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: دواى ئەوەى لە دوێنیەوە لە چەند دەزگاو دامەزراوەیەکى ڕاگەیاندن هەواڵێک سەبارەت بە (زانکۆلاین) بڵاوکرایەوە کە گوایە کارا کراوە, لێرەوە سەرلەبەرى ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوەو ڕایدەگەێنین هەوڵەکان لە ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران لە دیوانى وەزارەتەکەمان بەردەوامە بۆ ئەوەى لە چەند ڕۆژى داهاتودا (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى کارا بکرێت.