له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ خزمه‌تكردن به‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له مه‌راسیمێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (17/9/2015)، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شاری كه‌ركوك خه‌ڵات و دیاری ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش به د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، كه به‌ساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری كوردستان و پاراستنی خاكی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و، ژماره‌یه‌ك له لیپرسراوانی حكومی و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سنوری پارێزگای كه‌ركوك ئاماده‌یبون، ڕزگار حاجی حه‌مه وته‌ی ئاماده‌كردنی مه‌راسیمی پێشكه‌ش كرد.
له وته‌كه‌یدا ڕزگار حاجی حه‌مه وتی: ئه‌م مه‌راسیمی ڕێزلێنان و سوپاسه نیشانه‌ی یه‌كگرتوی و یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانه له كه‌ركوك بۆ وه‌زیرێكی كورد كه له خه‌می كه‌ركوكدایه. هه‌ر له وته‌كه‌یدا ڕزگار حاجی حه‌مه وتی: له ماوه‌ی ڕابردودا وه‌ك سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پارێزگای كه‌ركوك، سه‌ردانی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان كرد بۆ ئاوه‌ڕلێدانه‌وه له پارێزگای كه‌ركوك، به‌هه‌مان شێوه داوا‌و خواسته‌كانمان گه‌یاندنه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سوپاسه‌وه د.یوسف گۆران له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كۆمه‌ڵێك له داواكانمانی جێبه‌جێكرد، له‌وانه وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكار بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دواتریش دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌وه‌ش دوای (12) ساڵ تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقدا یه‌كێك له ئاوات و ئامانجه گرنگه‌كانی (مام جه‌لال) و دانیشتوانی كه‌ركوك به‌دی هات و، خوێندكارانی كورد وه‌ك خوێندكارانی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا كه له هۆڵی سیروان تاڵه‌بانی له شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان مه‌دالیای ڕێزلێنان به‌خشرایه د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌هه‌مان كات له‌لایه‌ن نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕیكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دیاری و خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرا به وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی .
له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌راسیمه تایبه‌ته‌دا، د.یوسف گۆران وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد و وتی: سوپاسی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌ت ده‌كه‌م بۆ ڕێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمی ڕێزلێنانه، وتیشی خزمه‌تكردن و پیشخستنی خوێندن له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی نیشتیمانی و له پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه تا ئه‌و كاته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ده‌گه‌ڕێنه‌وه باوشی نیشتیمان و ده‌بنه به‌شێك له سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تا ئیستا جێبه‌جێمان كردوه به‌شێكی كه‌مه، چونكه پڕۆژه‌ی زۆر زیاترمان هه‌بوه تا خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی خۆمان له‌م ناوچانه بكه‌ین، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی ڕێگر بوه له جێبهجیكردنیان. هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا د.یوسف گۆران سوپاسی بێپایانی ئاڕاسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت كرد وتی: سوپاسی پیشمه‌رگه قارمانهكان ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه لێبڕاوانه خه‌بات و شه‌ونخونی ده‌كه‌ن و قوربانی ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه ئێستا ئێمه‌ش نه‌ماده‌توانی به‌و شێوه‌یه لێره بین و خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به گرنگی پهروهرهد و خوێندن، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: په‌روه‌رده‌و خوێندن بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه‌ن بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئێمه‌ش له حكومه‌ت له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه هه‌وڵمانداوه تا به‌جدی له‌و بواره‌دا كار بكه‌ین، وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ خوێندنی باڵا له ماسته‌ر و دكتۆرا هه‌نگاوی یه‌كه‌مان بوو، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی زانكۆی (چه‌رموو) له چه‌مچه‌ماڵ به‌شێكی دیكه له دیدگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردن به‌م ناوچانه‌یه، هه‌ربۆیه زانكۆی چه‌رموو بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) دوو به‌شی له قه‌ره‌هه‌نجیر كردۆته‌وه بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی كه‌ركوك.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: جیاواز له ساڵانی ڕابردو، بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه له ئاماده‌ییه كوردییه‌كان ده‌رده‌چن، وه‌ك هه‌ر خوێندكارێكی هه‌رێمی كوردستان مافی پێشكه‌شكردنیان بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا وه‌ك چۆن (3) سێ نمره ده‌به‌خشرێت به‌و خوێندكاری كه پۆلی (12) ئاماده‌یی به ساڵی یه‌كه‌م و خولی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و (3) نمره‌یه به‌خوێندكارانی هاوشێوه‌ش ده‌ده‌رێت له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ یه‌كه‌مینجار (فۆرمی وه‌رگرتن)ی خوێندكاران له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك كرد و، به‌ڵێنیشیدا له دوای جه‌ژن (ڕێبه‌ری وه‌رگرتن) بگه‌ێینه شاری كه‌ركوك و دواتریش به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌شی بكه‌ن بۆ چۆنییه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ته‌رخان كرد بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ڕاگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو له‌و كورسیانه‌ی كه زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانیان كردبوو، نزیكه‌ی (100) كورسی پڕكرایه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ زانكۆكان نزیكه‌ی (700) كورسی دیكه‌یان به‌خۆرای ته‌رخان كردوه، كه به‌شێكیان بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، به‌شێكی دیكه‌شیان بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌بێت.
د. یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: هه‌موو ئه‌م كار‌و پڕۆژانه كه له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستیه، كه له‌به‌ر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی بۆردی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كرێن، ڕونیشیكرده‌وه كه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌موو هه‌نگاوێكی كوردستانیانه بۆ خزمه‌تكردنی به كه‌ركوك و دانیشتوانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌نێن و، هیچ مهبهسـێكی سیاسی و تائیفیمان نیه، به‌ڵكو ده‌خوازین یه‌كڕیزی و گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه پته‌وتر بكه‌ین، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی بهئامادهبوانیش دا له داهاتودا هه‌نگاو و كار‌و پڕۆژه‌كانی بواری خوێندنی باڵا به‌رده‌وامی پێ بده‌ن و، ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایش كۆتایی هات ئه‌وا پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تر له سنوره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
له به‌شی كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا و، دوای وه‌رگرتنی (فۆرمی وه‌رگرتن) شێرزاد ڕه‌شید كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك له وتهكیدا دوای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی ڕاگه‌یاند: دوای چه‌ندین ساڵ كه داوامان ده‌كرد خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێن، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه هاتوو یه‌كێك له ئاواته‌كانی ئه‌و دایك و باوكه كوردانه‌ی بهدهیهێنا كه نه‌وه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی خوێندنی كوردی ده‌كرد، وتی ئه‌مڕۆ د.یوسف گۆران ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ڕوی هیوا گه‌وره‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك كرده‌وه، ڕاشگه‌یاند: گرنگی ئه‌م بڕیاره له‌وه‌دایه كه خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاوه‌دانتر ده‌كاته‌وه‌و، چیتریش خوێندكارانی ئه‌و ناوچانه دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی وه‌رگرتن و زمانی خوێندن نابنه‌وه.
دوا به‌دوای مه‌راسیمه‌كه‌ش، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ئاماده‌بونی د. ئه‌حمه‌د فتح الله به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كه‌ركوك له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان دانیشت و له كیشه‌و گرفتهكانیانی كۆڵیهوهو به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی پێدان.
بڕوانه وێنه‌ی زیاتری مه‌راسیمی سوپاس و ڕێزلێنان...