Nov 2016

خولى پێنجەمى خەڵاتی ڕێکخراوی یونسکۆ- شێخ محمد کوڕی ڕاشد ئال مەکتوم ڕادەگەێنرێت

logo1111.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت، کە  ڕێکخراوی یونسکۆ بەهاریکاری لەگەڵ شێخ محمد کوڕی ڕاشد ئال مەکتوم/ میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو، خولی پێنجەمی خەڵاتەکانى بۆ مامۆستا و ئەکادیمی و توێژەران ڕادەگەیەنێت، ئەو خەڵاتانە بۆ ئەو مامۆستا و ئەکادیمى و توێژەرانە تەرخان کراوە، کە پڕۆژەی بەرچاو و گرنگیان بۆ باشترکردنی ئەدا و کاریگەری مامۆستا لە سەر ئاستی وڵات و جیهان پێشکەش کردوە.

خەڵاتی خاوەن شکۆ شێخ حمدان کوڕی ڕاشد ئال مەکتوم بریتیە لە (٣٠٠٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی و، بەشێوەیەکى یەکسان بەسەر(٣) سێ  براوەی ئەم خەڵاتانە دابەش دەکرێت.

بۆیە ڕێکخراوی یونسکۆ داوا لە مامۆستایان و ئەکادیمى و توێژەران دەکات لە ڕێگەی دامەزراوەکانیانەوە داواکارییەکانیان بۆ بەدەستهێنانى ئەو خەڵاتانە پێشکەش بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە مامۆستا و ئەکادیمی و توێژەران دەکات، هەر کەسێک مەرجەکانی ئەم خەڵاتەی تیادا بەدی دەکرێت، داواکارییەکەی بە هەردوو فۆرمی (Hard copy and soft copy)  تا ڕێکەوتى (2015/7/20) پێشکەش بە سەرۆکایەتی (زانکۆ یان دەستە)ەکەی بکات، بۆ ئەوەى دواتر لەلایەن  (زانکۆ یا دەستە)کەى  بە فەرمی پشتگیری بکرێت و بەرز بکرێتەوە بۆ وەزارەتەکەمان، لە کۆتایشدا داواکارییەکان لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەوانەی ڕێکخراوی یونسکۆ دەکرێت بۆ بەشداریکردن و بەدەستهێنانى ئەو خەڵاتانە.

تێبینی: سەبارەت بە مەرج و فۆرم و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری و هەر وردەکارییەکی تر، تکایە ئەم فۆرمانەى خوارەوە دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەت.