زانكۆى دهۆك (30) كورسی خوێندن به‌سیسته‌می پاڕالێل له فاكه‌ڵتى پزیشكى ڕاده‌گه‌ێنێت؛ له‌پێناو ره‌خساندنى هه‌لى خوێندن به‌سیسته‌مى پاڕالێل بۆ خوێندكاران/قوتابیانى پارێزگاى دهۆك، ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌ێنێت، دواى ره‌زامه‌ندى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت له رێكه‌وتى 2/2/2015 له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى خوێندنى پاڕالێل له فاكه‌ڵتى پزیشكى له زانكۆى دهۆك، به‌نوسراوى ژماره (2551) له رێكه‌وتى 4/2/2015 بڕیاردرا بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) له فاكه‌ڵتى پزیشكى زانكۆى دهۆك له سكوڵهكانى (پزیشكى – ده‌رمانسازى – پزیشكى ددان) بۆ هه‌ر سكوڵێك (10) كورسى خوێندن ته‌رخان بكرێت به‌پێى مه‌رجه‌كانى خوێندنى پاڕالێل.
به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى خوێندكاران، 80% ى كورسییه‌كان ده‌رچووانى ئاماده‌ییه‌كانى پارێزگاى دهۆك پێشبڕكێى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و 20% ى كورسیششیان ده‌رچووانى ئامادهیییهكانى تر‌ى پارێزگاكانى هه‌رێم پێشبڕكێى له‌سه‌رده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ پێدانى ده‌رفه‌تێكى تر به خوێندكاران، ناوه‌ندی وه‌رگرتن، قوتابیان ئاگادارده‌كاته‌وه ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ دوو رۆژى تر درێژده‌كاته‌وه واته رۆژانى 17-18 /2/2015 خوێندكاران ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن كه راسته‌وخۆ ده‌بێت به‌پێى فۆرمى ئاماده‌كراو له‌زانكۆى دهۆك.