به‌بۆنه‌ی (28/4) ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوینی كار چه‌ند چالاكیه‌ك له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوون، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به‌هاریكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر خولیكی سێ ڕۆژی به‌ناونیشانی (چونیتی ئاگر كوژینه‌وه) بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه، له‌و خوله‌دا كه له‌لایه‌ن (ڕێبوار عبدالمجید قادر) پسپۆر له‌بواری ئاگرو ئاگر كه‌وتنه‌وه و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئاماده‌كرابوو، تێایدا به‌شێوازی تیۆری و پراكتیكی فه‌رمانبه‌ران ڕاهێنران له چۆنێتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له هه‌ر شوێنێك.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك لیژنه‌ی ته‌ندروستی بو سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دهۆك به ناونیشانی (فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ شكان) سیمنارێكی ڕێكخست، له‌و سمیناره‌دا ئاماژه به‌چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی ئازاری شكان و ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی كرا تا نه‌خۆشه‌كه ده‌گه‌نرێته نه‌خۆشخانه. له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی زاخۆش له‌لایه‌ن (د. شێرزاد) سمینارێك به‌ناونیشانی (فریاگوزاری سه‌ره‌تایی) به‌ڕێوه‌بردرا، به‌هه‌مان شێوه له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئامێدی سمینارێكی بۆ (به‌دین احمد سلیمان) له‌باره‌ی (فریاگوزای سه‌ره‌تایی) ڕێكخست، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌چاودیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی دهۆك له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی شێخان سیمینارێكی به‌ناونیشانی (زیانه‌كانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان) ساز كرد، هه‌روه‌ك په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی (به‌رده‌ره‌ش)یش به‌هه‌ماهه‌نگی به‌شی په‌رستاری سیمینارێكی به ناونیشانی (فریاگوزای سه‌ره‌تایی) به‌ڕێوه‌برد.
له پارێزگای سلێمانیش ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی یاده‌كه‌یان فه‌رامۆش نه‌كرد، به‌ڵكو به‌ڕێكخستنی چه‌ندین چالاكی كاریان له پێناو ناساندنی ئه‌و ڕۆژه‌و چۆنێتی پاراستنی ژیانی تاكیان كرد له شوێنی كرا، بۆ ئه‌وه‌ش له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی سلێمانی دوو سیمنار به‌ناونیشانه‌كانی (چۆنیه‌تی خۆ رزگار كردن له‌كاتی مه‌ترسی ئاگر كه‌وتنه‌وه)و (پاك كردنه‌وه و لابردنی چه‌ند كه‌ل و پهلیكی له‌كاركه‌وتوو) ڕێكخرا، له زانكۆی (هه‌ڵبجه)ش به‌هاریكاری به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شاره‌زوور چه‌ند سیمینارێك بۆ خویندكارو قوتابیان ساز كرا، سمینارهكانیش به‌ناونیشانه‌كانی (دروستی ده‌روونی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی)، (خۆپاراستن له‌مادده هۆشبه‌ره‌كان و جگه‌ره‌و نێرگه‌له)، (خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی ئایدز) بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له زانكۆی ڕاپه‌ڕین، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده / سكولی زمان سمینارێك بۆ (م.ریبوار ارسلان حمد) به ناونیشانی (فریاكوزاری سه‌ره‌تایی) به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر به بۆنه‌ی (28/4) ڕۆژی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێریش چالاكیهكان جۆراو جۆر بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێریش چه‌ند چالاكیه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌په‌یمانگه‌ی پزیشكی هه‌ولێر سیمینارێك بۆ (د.هۆشیار ئه‌مین) به‌ناونیشانی (مه‌ترسیه‌كانی شوێنی كار كردن) سازكرد. هاوكات هه‌ر بۆ ڕۆژی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوێنی كار له (زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی)یش چه‌ند پۆسته‌رێك بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و قوتابیان بڵاوكرایه‌وه، به‌ئامانجی (دووركه‌وتنه‌وه‌یان له جگه‌ر كێشان و نێرگه‌له), جگه له‌وه‌ش پۆسته‌ره‌كان گوزارشتیان له‌وه ده‌كرد كه چۆن هه‌وڵبدرێت خواردنێكی ته‌ندروست بخوۆین و چۆن ڕاهینانی وه‌رزشی بكه‌ین له پێناو جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست.
له ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و تویژینه‌وه‌ی زانستیشدا (مامۆستا شازاد ڕه‌زا تۆفیق) سمینارێكی به‌ناونیشانی (ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوێنی كار‌و بنه‌ماكانی) بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌كه ڕێكخست، له چوارچێوه‌ی سمیناركهشیدا ئاماژه‌ی به‌چۆنێتی پشكنینی تاقیگه‌كانی ده‌سته‌و تاوتوێكردنی بنه‌ماكانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی تاقیگه‌كاندا كرد، له‌گه‌ڵ تیشك خستنه‌سه‌ر چۆنێتی پێداچوونه‌وه به فۆرمه‌كانی (A و C و E) كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاڕاسته‌یان كراوه بۆ دانانی پلانێك له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له سه‌رجه‌م ژووره‌كان و تاقیگه‌كان و تهوالێتهكاندا