Nov 2016

روونکردنەوەیەک بۆ سایتی هاوڵاتی

newsitem-1318-10.05.2012-ku.jpg

 ئاماژە بە بڵاوکراوەکەى سایتى هاوڵاتى،کە لە رۆژى 7/5/201 سەبارەت بە دواکەوتنى خەرج کردنى موستەحەقاتى دارایی (دەرماڵەى قوتابی و کرێ ی خوێندن) بۆ قوتابیانى بەرنامەى تواناسازى (HCDP) لە دەرەوەى وڵات بڵاوکراوەتەوە، بە باشمان زانى ئەم رونکردنەوەیە بۆ  سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران بڵاو بکەینەوە:

  1.  خەرجکردنى پارەى شایستە بۆ قوتابیان و خوێندکاران تەنها لە ئەستۆی وەزارەتى خوێندنى باڵا/ فەرمانگەى نێردراوان نییە، بەڵکو سەر بە سێ لایەنە:

    - وەزارەتى خوێندنى باڵا-فەرمانگەى نێردراوان بەرپرسە لە وردبین لە داواکارى قوتابی و ئامادەکردنى یاداشتى قوتابی.

    - لێژنەى لاوەکى بەرنامەى تواناسازى (HCDP) سێ ئەندام لەم لێژەنە بەرپرسە لە ئامادەى واژووکردن لەسەر چەکى پارە.

    - بەرێوەبەرایەتى دارایی لە سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەن بەرپرسە لە رێکخستنى خشتەى قوتابیان و خوێندکاران و دابەشکردنى چەکى پارە و لەگەڵ وردبین (تدقیق).

  2.  بە هۆی گرنگى بابەتەکە و زۆری بری پارەى کە خەرج دەکرێت، بۆ هەر قوتابیەک پرۆسەیەکى (کورتکراو لە سیستەمى پێشوو) جێبەجێ دەکرێت، کە نزیکەى یەگ مانگ دەخایەنێت و (12) واژۆ لەسەر  هەر مامەڵەیەک دەکرێت. هۆکارى ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە،کە خەرجکردنى پارە بە برێکى زۆر هەردەم پێویستە بە چەند هەنگاوێکی رۆتینی تێپەر ببێت.
  3. تا ئێستا (40) قۆناغ (وجبە) کۆی زیاتر لە (100) ملیۆن دۆلار پارە بۆ کانیدەکانى تواناسازى خەرج کراوە، هەر لە سەرەتاوەش بری پارە بە پێشینە (مقدمە) شەش مانگ یان زیاتر سەرف کراوە بۆ هەر قوتابیەک.
  4. تەنها دوا قۆناغی پارە (قۆناغی 40) هەندێک تووشی دواکەوتنێک بوو بە هۆی خاڵانى خوارەوە:

 * هۆکاری ئیدارای-دارایی  

  • - سەرقاڵبوونى دامودەزگاکانى حکومەت بە یەکلاکردنى (تسویە حسابات) ى ساڵی 2011 وە خۆئامادەکردن بۆ بودجەى ساڵی تازە 2012، هەروەها وردبین لە دوا خەرجیەکانى قوناغەکانى پێشووى بەرنامەى تواناسازى، کە کارێکى ئاسان نییە، چونکە زۆر وردەکارى (تفاێیل) تێدایە و خەرجیەکانى هەر حالەتێک (قوتابیەک) تایبەتمەندییەکى خۆی هەیە. 

هۆکارى پەیوەندیدار بە قوتابییان و خوێندکاران:  

  • - دواکەوتن لە وەرگرتنى چەکى پارە لە هەر قۆناغێک، کاریگەرى نەرێنى لەسەر پرۆسەى وردبین هەیە و وادەکات قۆناغی نۆێ دوا بکەوێت، بۆ نمونە ئێستا نزیکەى (20) قوتابی هەیە لە قۆناغەکانى پێشوو (39،38،37،36) تا ئێستا بریکارەکانیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنى چەکى پارەکەیان!!
  • - گۆڕینى شوێنى (زانکۆ) خوێندن و درێژکردنەوەى کۆرسی زمان، ئەمانە لە لایەن لێژنەى تواناسازى لە وەزارەت پێویستیان بە پەسندکردن و وردبینى کردنە، کە لە ئەنجامدا موستەحەقاتى داواکراو دوا دەکەوێت.
  • - ناردنى بەڵگەى پێویست بۆ داواکارى خەرجکردنى پێداویستییە داراییەکان، وەک پسولەى خەرجیەکانى پێشوو، ئەنجامى کۆرسی زمان، نووسراوى پشتگیری بەردەوام بوون و دەرچوون لە زانکۆی بیانى، سەرەراى ئەم خاڵانەى سەرەوە، وەزارەت و بەرێوەبەرایەتى دارایی لە سەرۆکایەتى دیوان ، دوا قۆناغی کارەکان (قۆناغی 40)  و (کۆی 310 چەکى پارە)ى تەواو کردووە و لە ماوەى (2) رۆژ بۆ قوتابیان و خوێندکاران و خوێندکاراندابەش دەکرێت و  لیستەکەش لە ماڵپەرى وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە.