Nov 2016

خولی فریاگوزارى سەرەتایى کۆتایى هات

newsitem-1220-5.01.2012-ku-01.JPG

لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونى د.نورى هەرزانى بەڕێوەبەرى گشتى پشکنین و دڵنیایى جۆرى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، بڕوانامەى دەرچوون بەسەر بەشداربووانى خولى فریاگوزارى سەرەتاییدا دابەش کرا.

خولى فریاگوزارى سەرەتایى لەلایەن بەرێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بەهاریکارى رێکخراوى پاو بۆ بەشێک لە کارمەندانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەفتەى رابردوو کرایەوە.

لە رێوڕەسمى کردنەوەى خولەکەشدا سەرەتا د.بڕوا محمد میرزا بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى لە ووتەیەکدا باسى لە پێویستى کردنەوەى ئەو خولانە کرد بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەى کارمەندان لەکاتى ڕودانى هەر روداوێکى نەخوازراودا، هیواشى خواست لە رۆژانى خولەکەدا کارمەندانى وەزارەت سوود لەو بابەت و زانیاریانە وەربگرن و لە ژیانى رۆژانەیاندا بەرجەستەیان بکەن بۆ خۆپاراستنى خۆیان و دەوروبەرەکەیان.

پاشان بەڕێوەبەرى پرۆژەکانى رێکخراوى پاو لە هەولێر، رونى کردەوە کە رێکخراوەکەیان لە چەند بوارێکدا کار دەکات، یەکێک لەو لایەنانەش بوارى تەندروستى و هۆشیارى تەندروستیە، وتیشى لەو چوارچێوەیەداو لەسەر ئاستى کوردستان چەندین خولمان کردۆتەوە، بەڕێوەبەرى پرۆژەکانى رێکخراوى پاو ئەوەشى راگەیاند: کە بۆ جارى دووەمە بەهاریکارى بەرێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى خول بۆ کارمەندانى وەزارەت دەکەنەوە، لە کۆتایشدا هیواى خواست کردنەوەى ئەم خولە کە تایبەتە بەفریاگوزارى سەرەتایى سوود بەکارمەندان بگەێنێت...