Nov 2016

بانگه‌وازێك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌

newsitem-1163-24.10.2011-ku.jpg

 بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی؛ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رفه‌تی داوه‌ به‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می شاهانه‌ی به‌ریتانی، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌خۆیان ڕا ده‌بینن، كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن تا بتوانن بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ قۆناغی دووه‌م، هه‌رچی زووه‌ سه‌ردانی یه‌كێك له‌ زانكۆكانی (ئیشق، جیهان، هه‌ولێری تایبه‌ت بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا) بكه‌ن، كه‌ ناوی خۆیان تێدا تۆمار كردووه‌، بۆ وه‌رگرتنی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و ورده‌كاری تافیكردنه‌وه‌كان، كه‌ له‌ ڕۆژی 12/11/2011 كاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ له‌م زانكۆیانه‌ ئه‌نجامده‌درێت. به‌شداری نه‌كردن له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌ له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ قۆناغی دووه‌م.
هیوای سه‌ركه‌وتن.